عوسمانی حاجی مارف ئەمریکا بەدوای کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق، گوایە ئەرکێکی سەربازی ١٢ ساڵەی کۆتایی پێدەهێنێت، نەک ‘داگیرکاری”، بەڵام پەیوەندی و بەرژەوەندیەکانی دەپارێزێت کە لە بوونی هێزە سەربازیەکانی زیاتر پەلدەکێشێت، کە پەیوەندیە ئابوری و دارایی و هاوکاریە ئەمنیەکان و بەرژەوەندی کۆمپانیاکانە، واتە قۆناغێکی نوێ لە هەژمونی و پەیوەندیەکانی واشنتۆن …
Read More »ئاکامه کانی کشانه وه ی ئه مریکا له کوردستان و عیراق
ئاکامه کانی کشانه وه ی ئه مریکا له کوردستان و عیراق وتوه ویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمانی حاجی مارف سکرتیری مومیته ناوندی حیزبی کومونیستی کریکاری کوردستان https://youtu.be/85Hk9EVq9aM
Read More »عێراقی دوای کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا!
عوسمانی حاجی مارف پێشتر پێشبینی ئەوە دەکرا بە ڕۆیشتنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، دەتوانێت بوارێکی زیاتر بە ئێران بدات بۆ چەسپاندنی نفوزی خۆی لە عێراقدا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاریگەریە سیاسی و ئەمنیە بەرفراوانەی کە هێزە میلیشیاکانی سەربە ئێران بەکاریان هێناوە، بەڵام ئەو پرسیارە دەکرێت لە دۆخی ئێستای ئێران، …
Read More »نا بۆ بەدەسەڵاتی بنەماڵە و تائیفی
عوسمانی حاجی مارف دەسەڵاتی بنەماڵە و تایفەگەری میلیشیا کە بۆتە شێوازێکی سەپێنراو بەسەر عێراق و کوردستاندا، ئامرازێکی ناچاری دەسەڵاتی بۆرجوزایە بۆ بەڕێوەبردنی سەرمایە و سەرمایەداری، تەنها ئامڕازێک نییە بۆ چەواشەکردنی جەماوەر، بەڵکو بووەتە پێکهاتەیەک بۆ بەرهەمهێنان و سەرمایەگوزاری و بەڕێوەبردنی دەسەڵات و سامان و کەڵەکەی سەرمایە، کە ڕۆژانە پراکتیزە …
Read More »گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر دەربارەی پلینۆمی ٣٣ی کۆمیتەی ناوەندی
گفتوگۆی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر لەگەڵ هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزب دەربارەی پلینۆمی ٣٣ی کۆمیتەی ناوەندی ئۆکتۆبەر: هاوڕێ عوسمان، وەکو ئاشکرایە پلینۆمی ٣٣ی کۆمیتەی ناوەندی لە هەلومەرجێکی سیاسی زۆر هەستیاری ناوچەکە و کوردستانیشدا بەڕێوەچوو، دەکرێ لەوبارەیەوە جێگاو بایەخی سیاسی پلینۆم و ئەو ئاراستەی سیاسیە کە دەکرێ پلینۆمی ٣٣ی …
Read More »حوسیەکان و سعودیە و بابولمەندەب!
عوسمانی حاجی مارف لەماوەی چەند ڕۆژێکدا حوسیەکان کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەندا فراوانترکرد، گەیشتنە شوێنە ستراتیژیەکان و دوورگەکانی ناو گەروەکە و باشووری دەریای سوور، کە نزیکترینیان لە ڕێڕەوی کەشتیوانی کەنداوی عەدەن بە دەریای سوور و کەناڵی سویسەوە دەبەستێتەوە. ئەم گۆڕانکاریە لەکاتێکدایە، کە گەرووی بابولمەندەب گرنگیەکی زیاتری بەدەستهێناوە لە …
Read More »کێشەکانی سنووردارکردنی چەک
عوسمانی حاجی مارف نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هەوڵەکانی سنووردارکردنی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت دووپات دەکاتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداری دەدات لە ئەگەری گۆڕینی ئەم هەوڵە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاشکرا لەنێوان حکومەت و فراکسیۆنەکان و هێزە میلیشیاکان و ئەگەری شەڕی ناوخۆ، ئەم هاوکێشەیە سەختی ئەو ئەرکەی بەردەم هێزە …
Read More »نیشانەیەکی بنبەست لە بزوتنەوەی کوردایەتیدا
عوسمانی حاجی مارف هەڵوەشاندنەوەی خۆبەڕێوەبردنی کوردەکانی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، هەروەها تێکەڵکردنیان بە دامەزراوە دەوڵەتیەکانی دیمەشق، تەنها قۆناغێکی تێپەڕین نیە لە شەڕی سوریادا، بەڵکو کۆتاییهاتنی سەردەمێکی سیاسی و سەربازی هێزە کوردیەکانە، کە زیاتر لە دە ساڵی خایاندووە. لەم بارەیەوە پرسیاری بنچینەیی ئەوە نییە کە ئایا ئەو ڕێکەوتنە باشە …
Read More »راوەستانێک لەسەر هاوپەیمانی مەککە
عوسمانی حاجی مارف بۆچی سێ وڵات، سعودیە، تورکیا و پاکستان کە پەیوەندیەکی نزیکیان بە ئەمریکاوە هەیە، پێویستیان بە دامەزراندنی چوارچێوەیەکی بەرگری نوێ بوو لەم کاتە تایبەتەدا؟ پێموایە ئەوە دۆخی شەڕی ئەمریکاو ئێران و بارگرژی و ناجێگیری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ئەو ژینگەیەی هێنایە پێشەوە و دانوستان و هاوپەیمانی مەککەی تێدا …
Read More »خیانه ت، ئاش به تال یان بن به ستی ناسونالیز
دیدار – خیانه ت، ئاش به تال یان بن به ستی ناسونالیزم وتوه ویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمان حاجی مارف سه کرتیری کومیته ی ناوندی حزبی کومونیستی کریکاری کوردستان
Read More »قەیرانی حکومەتی هەرێم
عوسمانی حاجی مارف هەرێمی کوردستانی عێراق قەیرانێکی سیاسی درێژخایان و ڕاستەقینە و لە هەمانکاتدا، گاڵتەجار بەخۆیەوە دەبینێت، بنبەستی سیاسی لە پەیوەندی نێوان بارزانی و تاڵەبانی، سەرەڕای هەندێک هەوڵی دانیشتن و دانوسان و نێوەندگیری، هەوڵی شەخسی و لایەنی سیاسی تر بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە، لە هەوڵیان بۆ کۆکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان …
Read More »پێکەوەگرێدانی هورمز و بابلمەندەب!
عوسمانی حاجی مارف مەترسی ڕاستەقینەی رۆڵی حوسییەکانی یەمەن، لەوەدایە کە هەر هەوڵێک ئەیدەن بۆ داخستنی گەرووی بابلمەندەب یان تێکدانی کەشتیوانی بە قەبارەیەکی گەورە، لە بنەڕەتدا سروشتی خودی ململانێ و شەڕی ئەمریکا و ئێران دەگۆڕێت، واتا دەبێتە ڕوبەڕوبونەوەیەک کە کاریگەری لەسەر بەڕەنگاربونەوەی نێوان واشنتۆن و تاران هەیە، لەهەمانکاتدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی …
Read More »گەندەڵی لەگەروی حوتەکاندا
عوسمانی حاجی مارف هەڵمەتی دژی گەندەڵی، وێنەی کۆشکی گرانبەها و ئەسپی بەنرخ و کیسەی دۆلار و دیناری شاردراوە لە کێڵگە و ماڵەکاندا، ڕوخساری ناشرینی سیستەمی گەندەڵی حکومەتی تائیفیان ئاشکرا کرد، چونکە گەندەڵی لە عێراق تەنها دزی تاکە کەسی نیە، بەڵکو بۆتە قەوارەیەکی ئۆرگانیک کە لە خوێنبەرەکانی دەوڵەتدا درێژدەبێتەوە، کە …
Read More »بەردەوامی شەڕی ئەمریکا و ئێران!
عوسمانی حاجی مارف ململانێ و ڕوبەڕوبونەوەی واشنتۆن و تاران بەدوای ماوەیەکی زۆر لە ڕاگرتنی شەڕەکەیان، لەم ماوەیەدا بۆ جارێکی تر وەها دەردەکەوێت کە بچێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە، بەدوای بنبەستبونی دانیشتن و دانوسانەکانیان خەریکە تێدەپەڕێت بۆ ئەگەری ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی، کە هەڕەشەی گڕگرتنی تەواوی ناوچەکە دەکات، لەگەڵ هەر هەڕەشەو کردارێک لەبەرامبەر …
Read More »الزیدی ، په یامی من بو ئه مریکا ئه وه یه عیراق خوی له کیشه ئیقلیمیه کان بی لایه ن ده گریت
وتوه ویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمان حاجی مارف سکرتی ری کومیته ناوندی حزبی کومونیستی کریکاری کوردستان https://www.facebook.com/reel/883764251457723
Read More »هەڵمەتی دژی چەکداری و گەندەڵی!
عوسمانی حاجی مارف بە ئامانجگرتنی دەوڵەتانی کەنداو لەلایەن کوتلەکانی سەر بە ئێران لەناو هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق شتێکی نوێ نییە، ئەم ڕێکخراوانە کە لەلایەن ئەمریکاوە وەک گروپی تیرۆریستی دەستنیشانکراون و داوای هەڵوەشانەوەیان دەکات، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران، بەردەوامن لە هەڵدانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو نیمچە دوورگەی …
Read More »پێویستە کۆتایی بە حکومەتی تائیفی بهێنرێت
عوسمانی حاجی مارف واقعی گۆڕەپانی سیاسی عێراق تادێت بێسەروبەر و شێواو سەرگەردانتر دەردەکەوێت، تا ئەو ئاستەی مرۆڤ هەست دەکات کە هەرجارێک ئەم وڵاتە لە هەوڵی بۆ دەربازبون لە هەر تەنگانەیەکی سەخت، کە بەرەوڕوی دەبێتەوە، دەکەوێتە ناو تەنگانەیەکی قووڵترەوە، بە چەواشەکاری و فریوکاری، بەناوی چارەسەرەوە لە بازنەیەکی بۆشدا دەسوڕێتەوە. تەواوی …
Read More »سەردانی ترامپ بۆ پەکین!
عوسمانی حاجی مارف سەردانەکەی ترامپ بۆ پەکین، زیاتر تیشکی خستە سەر بەرژەوەندی و سودێکی ئاشکرا بۆ چین، هەردوو وڵات چین و ئەمریکا، گەڕاونەتەوە بۆ دۆخی ڕوبەڕوبونەوەی بازرگانی و ئابوری و ستراتیژی نێوان خۆیان، بە دوای لوتکەی شەڕی بازرگانی ساڵی ڕابردویان. دوو ڕۆژ لە وتووێژی ترامپ و شی جین پینگ، …
Read More »ئایندەی حکومەتی عەلی زەیدی
عوسمانی حاجی مارف لێدانی ڕاستەوخۆی سەربازی بۆ سەر خاکی عێراق ئاماژەیە بۆئەوەی کە دەوڵەتانی کەنداو چیتر چاوەڕوانی، وەک بژاردەیەک نابینن، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودیە لەم دواییانەدا ئەو ئامانجانەیان بۆردومان کردووە کە پەیوەندیان بەو کوتلە عێراقیانەوەیە کە پاشکۆی تارانن، هەروەها دوو مووشەک لە خاکی کوێتەوە بەرەو باشووری عێراق هەڵدراوە. ڕاستە دەوڵەتی …
Read More »ژیانئاوای لە ناکاوی هاوڕێ جەلیل عەبدال شەهباز
ژیانئاوای لە ناکاوی هاوڕێ جەلیل عەبدال شەهباز چەندە ناخ هەژێن و خەمێکی سەختە بۆمان، لە هەمانکاتدا بۆشاییەکی لە بەردەم هەڵسورانی سیاسی و فکری حزبمان دروستکرد، هەروەها مایەی کەلێنێکە بۆ هەڵسورانی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە ناوچەی بادیناندا. هاوڕێ جەلیل کەسایەتیەکی ڕابەرو ناسراوی کۆمۆنستی ناوچەی بادینانە، کە لە ماوەی چلوپێنچ ساڵ زیاتر …
Read More »پەیوەندی ئێران بە روسیا و چینەوە
عوسمانی حاجی مارف بۆ تێگەیشتن لە هەڵوێستی روسیا و چین و سەبارەت بە شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، پێش هەموشتێ پێویستە لەوە تێبگەین کە روسیا و چین، وەک بەشێک لە ململانێیەکی گەورەتر لەسەر داڕشتنی نەزمی جیهانی سەیری شەڕەکە دەکەن. لە ئێستادا جیهان لەڕێڕەوی ئاراستەی گواستنەوە و کۆتاییهێنانە بە …
Read More »ئاستی هاوسەنگی شەڕی ئەمریکا و ئێران
عوسمان حاجی مارف ڕووداوەکانی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، زیاتر شەڕێکی پەرتبون بوو تائەوەی شەڕێکی چارەنوسساز بێت، تەلئەبیب هەر لەسەرەتاوە قوماری لەسەر ڕوخانی ڕژێم کرد، کە بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی دەستی پێکرد، دیارترینیان عەلی خامنەییە. ترامپ و ناتانیاهۆ بانگەوازی گەلی ئێرانیان کرد کە هەنگاو بنێن و خۆپیشاندان بکەن …
Read More »ئەمریکا هێرش دەکاتەوە؟!
عوسمان حاجی مارف ئەمریکا و ئێران لە یەکەم دانیشتنی ئیسلام ئابادا، نەگەیشتنە ڕێکەوتن لەسەر چارەسەری بەردەوامی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمەش ئاسۆی ئاگربەستی دوو هەفتەیی زیاتر لێڵکرد، میدیاکانی دەوڵەتی ئێران پێشتر باسیان لەوە کردبوو کە خاڵە سەرەکیەکانی ناکۆکی، بریتین لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و تێپەڕین بە گەرووی هورمز و …
Read More »لایەنە کوردیەکانی ئێران لەبەردەم فرسەتێکدا..!
عوسمانی حاجی مارف بزووتنەوەی کوردایەتی، یەکێک لە کۆنترین پێکهاتەی هێزی ڕێکخراوەیی ئۆپۆزسیۆنیە لە ئێراندا، لە چالاکی سیاسیاندا وەک نوێنەرایەتی یەکێک لە کەمینە گەورەکان خۆی دەردەخات. کوردەکان، لە دوای فارس و ئازەریەکان، سێهەمین نەتەوەی ئەو وڵاتەن، پارتە کوردیەکان لە گەڵ ئەوەی لە مێژە بەناوی مەسەلەی کوردەوە، چالاکی سیاسی بەڕێوەدەبەن، لەهەمانکاتدا …
Read More »دابەشکردنی هەگبەکانی حکومەتی عێراق
عوسمانی حاجی مارف سەرەڕای سروشتی دەستووری و ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرەک کۆمار و بەڕێوەبردنی لە پەرلەماندا، ئەوەی نەشاردەوە، کە قەیرانی سیاسی و کێشەکانی دەوروبەری لایەنەکانی دەسەڵاتدار لە بەغدا، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تەنیا پرۆسەیەکی دەنگدان نەبووە، بەڵکو قۆناغێک بووە لە ململانێیەکی فراوانتری لایەنەکان لەسەر فۆڕمی دەوڵەت و ئاراستە سیاسیەکەی لە قۆناغی داهاتوودا. …
Read More »ئاگر به ست و شه ر له ئیران ، ئاکامه کانی له عیراق
دیدار – / وتوه ویژی ئه سدی نودینیان له گه ل عوسمانی حاجی مارف سکرتیری کومیته ی ناوندی خزبی کومونیستی کریکاری له کوردستان دیدار – آتش بس و جنگ در ایران ، پیامدههای آن در عراق گفتگوی اسد نودینیان با عثمان حاجی مارف دبیر کمیته مرکزی حزب کمونیست کارگری کردستان …
Read More »ئاراستەی شەڕی ئەمریکا و ئێران و ڕەهەندەکانی!
عوسمانی حاجی مارف بەدرێژایی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، توانیویانە زیانی گەورەی بەرچاو بە ئێران بگەیەنن و ژێرخانی ئابوری وێران بکەن، هەروەها توانیان زۆرینەی کەسایەتیە سیاسی و سەربازیە پلە باڵاکان تیرۆربکەن، کۆگای مووشەک و توانای بەرهەمهێنانی ئێرانیان کەمکردۆتەوە و چەندین کەشتی جەنگیان لەناوبردووە. لەئێستادا، تاران بەردەوام تۆڵەی هێرشی فڕۆکەی …
Read More »شەڕێک لە گێژاوی یەکلایی نەبونەوەدا
عوسمانی حاجی مارف هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بۆ سەر ئێران لە ٢٨ی شوبات دەستیپێکرد، کە عەلی خامنەییان کردە ئامانج، پاشان فراوانتر بوەوە و زۆربەی ناوچەکانی ئێرانی گرتەوە. سەرەتا بە تیرۆرکردنی سەرکردەکانی ئێران دەستی پێکرد، هاوکات بۆردمانی بنکە سەربازیەکان و وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەی مووشەکی بالیستیک، بنکەی هەڵدانی …
Read More »دوو ئەزمونی شەڕی ئەمریکا لە عێراق و لە ئێران
عوسمانی حاجی مارف لەدوای لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا، سوپای ئەمریکا بەخێرایی توانی ئامانجە سەربازیەکانی بەدیبهێنێت، لە ئامادەبونی بۆهێرشی سەربازی لە باشورەوە تا گەیشتنی بە بەغدا، هەرەسپێهێنانی حکومەتی عێراق لە ماوەی تەنها ٢١ ڕۆژدا، گەیشتن بە باڵادەستی تەواو بەسەر زەوی و ئاسمانی تەواوی عێراق، تا هەڵهاتنی …
Read More »لایەنێکی تر لە شەڕی ئەمریکا و ئێران
ڕۆڵی روسیا و چین لەم شەڕەدا عوسمانی حاجی مارف چین ئامانجی ئەوەیە پێش ناوەڕاستی ئەم سەدەیە، خۆی وەک پێشەنگی ئابووری جیهان جێگیر بکات، هەروەها نایەوێت دەستبەرداری هاوپەیمانێکی ئابووری چارەنووسسازی وەک ئێران ببێت، کە ڕێککەوتنێکی ٢٥ ساڵەی لەگەڵدا هەیە، ساڵی ٢٠٢٥ پەکین نزیکەی ٨٠٪ ی نەوتی ئێرانی لە ڕێگەی گواستنەوەی …
Read More »دەوری ئەمریکا لە پێکهێنانی حکومەتی عێراقدا
عوسمانی حاجی مارف واقعی سیاسی ناوخۆی عێراق دوای هەڵبژاردن، بۆتە ئاوێنەیەکی ململانێی قوڵتری نێو دەسەڵات، ئەنجامەکانی ئەم هەڵبژاردنە، بوار بە هیچ لایەنێک نابەخشێت بەتەنها دەسەڵات یەکلایی بکاتەوە، بەبێ هاوپەیمانی لەگەڵ چەند بلۆکی دیکەدا، ئەمەش فرسەتی زیاتری کردۆتەوە بۆ ئەو هێزو گروپانەی حەشدی شەعبین و سەر بەئێرانن هاوبەش بن لە …
Read More »تێبینیەک لەسەر دادگایی ناتانیاهو!
عوسمانی حاجی مارف جگە لە دادگایکردنی ناوخۆیی بۆ ناتانیاهۆ، دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەکان لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ دەرکرد، بەهۆی بەرپرسیارێتی لە تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەززەدا، لە شەڕێکی دوو ساڵەدا کە ئیسرائیل زیاتر لە ٧٠ هەزار فەلەستینی کوشت و ١٧٠ …
Read More »وه لام به پاساوه کانی هاورییه ک بو ره خنه له حیزبی کومونیستی کریکاری عیراق و کوردستان
دیدار – وه لام به پاساوه کانی هاورییه ک بو ره خنه له حیزبی کومونیستی کریکاری عیراق و کوردستان وتوه ویژی ئه سد نودینیان له گه ل عوسمان حاجی مارف سکرتیری کومیته ی ناوندی حیزبی کومونیستی کریکاری کوردستان https://youtu.be/0evjwg-SpKo facebook.com/reel/1585748612602326/?s=single_unit
Read More »هێزو لایەنە شیعەکان لە دەورانێکی هەستیاردا!
عوسمانی حاجی مارف گروپە ئیسلامیە شیعەکان لە ساڵی ١٩٧٩وە وەک ئەکتەری سیاسی و ئایدیۆلۆژی کاریگەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەریان هەڵداوە. پێش چوار دەیە، بەدوای سەرکەوتنی بزوتنەوەی ئیسلامی شیعە بە ڕابەری خومەینی لە ساڵی ١٩٧٩دا، گرووپە ئیسلامیە شیعەکان پێشوەخت وەک ئەکتەری سیاسی و ئایدیۆلۆژی کاریگەر لە ئێران، دەسەڵاتی کۆماری …
Read More »دیمانه ی بو پیشه وه سەبارەت بەچۆنیەتی بەڕێوەچوون و ئاکامی هەڵبژاردن و پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق…
دیمانەی بۆپێشەوە لەگەل هاوڕێ عوسمان حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتە ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بەچۆنیەتی بەڕێوەچوون و ئاکامی هەڵبژاردن و پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق… ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئەوەمان نیشان ئەدات، کە نەک هیچ لایەنێک ناتوانێ بە تەنها حکومەت پێک بهێنێت، بەڵکو بەڕێكەوتنی چەند لایەنێکیش ئاسان نییە بەرەو ئاراستەی پێکهێنانی حکومەت …
Read More »کشانەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا
عوسمانی حاجی مارف ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ئۆکتۆبەر، پەکەکە کشانەوەی سەرجەم گەریلاکانی لە خاکی تورکیا بۆ باکووری عێراق ڕاگەیاند! ئەم ڕاگەیاندنە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا سەرکردەکانی پەکەکە لە ناوچەی چیای قەندیل لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خوێندیانەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەکرا، کە بڕیاری کشانەوەکە بۆ دورکەوتنەوەیە لە مەترسی پەرەسەندن یان پێکدادانی …
Read More »کێشە لەسەر سەرۆک وەزیران!
عوسمانی حاجی مارف دوای چەند ڕۆژێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە 17ی نۆڤەمبەردا، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە خۆی وەک گەورەترین بلۆکی پەرلەمانی ڕاگەیاند، کە بە کۆی لیستەکانیان توانیان زۆرینەی دەنگی زیاتر لە ١٧٠ کورسی کۆبکەنەوە، لەهەمانکاتدا لیستی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی سودانی پەیوەندیان بە چوارچێوەکەوە کردەوە. بەپێی لێکدانەوە یاساییەکان، …
Read More »عێراق لەبەردەم ئایندەی حکومەتێکی ئیفلیجدا!
عوسمانی حاجی مارف ١١ی ئەم مانگە ماراسۆنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێکرا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دووبەرەکی قوڵ هەیە لەنێوان کوتلە سیاسیە شیعەکاندا کە هاوپەیمانی “چوارچێوەی هەماهەنگی” پێکدەهێنن. ململانێی دەسەڵات لەنێوان هەردوو کاندیدی شیعە بۆ سەرۆک وەزیران، سودانی و مالیکی چڕتر بۆتەوە. بەدوای ئەم هەڵبژاردنەدا لە ئێستاوە کاردانەوەکانی زیاتر دەبینین، …
Read More »عێراق لە گێژاوی هەڵبژاردندا
عوسمانی حاجی مارف هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی عێراق ژینگەیەکە تەواو جیاوازی هەیە لەچاو خولەکانی پێشوودا، ئەم هەڵبژاردنە لەکاتێکدایە کە موقتەدا سەدر، داوای لە لایەنگرانی کردووە بەتەواوی بایکۆتی بکەن، ئەمەش هەنگاوێکە کاریگەری بێوێنەی لەسەر دیمەنی سیاسی عێراق دەبێت. بانگەوازی ئەمجارەی موقتەدا سەدر بۆ بایکۆت فراوانترە، لەبەرئەوەی بانگەشەی قەدەغەکردنی نمایشی لافیتەی بانگەشەی …
Read More »ئیسرائیل دوای ڕێکەوتن لەگەڵ حەماس
عوسمانی حاجی مارف لە کاتژمێرەکانی کۆتایی دوای واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست لە غەززە، گۆڕەپانی سیاسی و حزبەکانی ئیسرائیل شایەتحاڵی مشتومڕێکی گەرم بوون. هەندێک وەک ناچاریەک و تەسلیمبونێک بۆ واشنتن سەیریان دەکرد، هەندێکیش وەک بۆنەیەکی گرنگ دەیخوێننەوە کە ئامادەکاریە بۆ کۆتاییهاتنی حکومەت و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بەمانایەک ئەم ڕێککەوتنە وەک سەرەتای کۆتایی …
Read More »
مبارزان کمونیست