دژی ٸیعدام
دەکووژن؛
وا بەخەمساردي!
تاکوو پێش بگرن بە کوشتن؟؟
گێل-گەمژەن ٸایا بۆخۆتان؟!
یا دێن و من دەگەوجێنن؟؟
دەنا بۆ دڵداران دەکوژن؟؟
دڵدارانی ژین-خۆشەویست و
ژیان-بەخش،
بۆچی دەکوژن؟؟
پێش بەکامەتاوان دەگرن؟؟
“خۆشەویستي نایاسایي”؟؟
“خۆشەویستي نایاسایي و ناشەرعی” ٸایا تاوانە؟؟
دڵداران و ژیان-بەخشان
شیاوی بەردەبارانن؟؟
٭
دەکووژن
وا بەخەم-ساردي!!
پێش بە تاوان-کاران بگرن؟؟
تاوانی ٸەو سەربازە چیە کە نایەوێ
سەربازی بەرەی بەرانبەر
بداتەبەر گوللەی کوشتن،
سزای ٸایا تیر-بارانە؟؟
ٸەگەر دز و ٸەگەر جەردە
شیاوی سزای سێدارەن،
چ بکەین لە ٸێوەی عالەم-دز؟؟
لەٸێوەی جەردەی ٸاشکرای
ژێرسای یاسای چەوساندنەوە؟؟
سا گوێگرن؛
دز و جەردە یاساییەکان!
بکوژانی دڵدارانی ژیان-بەخش و
تیر-باران-کەری سەربازان!
بەتەمای گەوجاندن مەبن!
نە خۆ بدەن لە گەمژەیی و
نە من بە گەمژە بزانن!
ٸێوە تەنیا حوکم-ڕانن!
بەڵێ حوکم-ڕانن ٸێوە
کە دەکووژن بۆ تۆقاندن!!
حوکمڕانیەکەتان ٸێوە،
بەندە بە کوشتن؛ ترساندن!
بە کوشتنی خەم-ساردانەی
بێ-بەزەی پیلان-داڕێژراو!!
لەسێدارەدان؛ تیرباران؛
مل-پەڕاندن!
دەنا، تەمبێ؟!
کێ تەمبێ دەکەن؟!
بکوژان؟!
بکوژانی ڕاستەقینەتان نیشان دەم؟؟
نیشانتان دەم ٸەوانەی وا
بۆ کوشت و بڕ بارهێنراون؟؟
ڕۆژتاٸێوارە گۆژ دەکرێن بۆ کۆشت وبڕ؟؟
نیشانتان دەم؟
هێزی چەکدارتان؛ بەڵێ
هێزی چەکدارتان، سپاتان!
سپای گەورەوگرانی پڕچەکتان!
پێنتاگۆنتان!
بێ-تاوان-کوژان و منداڵ-هەتیوخەران؛
منداڵ-کوژان؛ پیر و زورهان-کوژان!
جیرەخۆرانی چنگ و پەل-خوێناویتان!
ٸامادەن سزایان بدەن؟!
ٸامادەن ٸایا جیرەخۆرانی
چنگ و پەل-خویناویتان سزادەن؟؟
سا بەسیە درۆ و دەلەسە!
ٸیتر بەسە!
پێ-بێن؛
پێ-بێن کەهیچ
بکوژ و هیچ تاوان-کارێک،
بەوشەرت خزمەت بە تاڵانکاریتان بکەن،
تەمبێ نابن؛
بگرە خەڵاتیش دەکرێن!
نەخێر، ٸێوە،
نە بکوژ و نە تاوانکار تەمبێ ناکەن!
بەڵێ، ٸێوە،
دەکووژن تا حکوومەت کەن!
بۆ ترۆر
بۆ ترساندن؛ بۆ تاڵان کردن؛
بۆ ترۆر و ترساندنمان
ڕۆڵەکانمان ٸێعدام ٸەکەن!!
شەرم و ڕووخان بۆ حوکمتان!
ڕسوایي یەکجاري مێژوو
بەشتان!
مصلح ڕێبوار
مبارزان کمونیست