ڕاگەیاندنی دەفتەری ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کارگەری ئێران ـ حیکمەتیست
بەبۆنەی مەرگی ناوەختی هاوڕێی کۆمۆنیست جەلیل شەهباز
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئاگادار بووین کە هاوڕێ جەلیل عەبدول شەهباز، یەکێک لە هەڵسوڕاوە دێرینەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کارگەری عیراق، لە ڕێکەوتی ٤ی ئەم مانگەدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
هاوڕێ جەلیل شەهباز کۆمۆنیستێکی خاراو و یەکێک لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق لە ساڵی ١٩٩٣ بوو، لە ناوچەی بادینان و شاری دهۆک، وەک کەسایەتییەکی کۆمۆنیست، ئازادیخواز و داکۆکیکارێکی سەرسەختی ئازادی و یەکسانی دەناسرایەوە. پاش جێهێشتنی کوردستانیش لە دەرەوەی وڵات لە خەباتی کۆمۆنیستی و چالاکیی حزبی دوور نەکەوتەوە و تا دوا ڕۆژانی ژیانی وەک کەسایەتیەک لە ڕیزەکانی بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا مایەوە.
هاوڕێ جەلیل ئینسانیکی شەریف، دڵسۆز، جێگای متمانە و خۆشەویست بوو لە نێوان هاوڕێیان و دۆستانیدا. ئەو بە پابەندی بە خەبات بۆ ئامانجە کۆمۆنیستیەکان و وەفاداری بۆ پرسیپە ئینسانیەکان پێگەیەکی تایبەتی لەنێوان هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیزمی کارگەری عیراقدا بۆ خۆی دروست کردبوو. لەدەستدانی ئەو بۆ بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کارگەری عیراقو ناوچەکە زیانیکی گەورەو ئازاربەخشە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران ـ حیکمەتیست، کۆستی هاوڕێ جەلیل شەهباز لە خێزان، کەسوکار، دۆستان، هاوڕێیان و تەواوی تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی سەرەخۆشی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمی لەدەستدانی ئەم هاوڕێ کۆمۆنیستە خۆشەویستە دەزانێت.
بەرز و بەڕێز بێت یادی هاوڕێی کۆمۆنیست جەلیل شەهباز
٧ی ئایاری ٢٠٢٦
اطلاعیه دفتر مرکزی حزب کمونیست کارگری ایران ـ حکمتیست
به مناسبت مرگ نابهنگام رفیق کمونیست جلیل شهباز
با تأسف و اندوه فراوان، مطلع شدیم که رفیق جلیل عبدال شهباز، یکی از فعالین قدیمی جنبش کمونیسم کارگری عراق، در تاریخ ۴ ماه مه بر اثر سکته قلبی جان باخت.
رفیق جلیل شهباز کمونیست با سابقه و یکی از اعضای مؤسس حزب کمونیست کارگری عراق در سال ۱۹۹۳ بود و در منطقه بادینان و شهر دهوک، به عنوان چهرهای کمونیست، آزادیخواه و مدافع سرسخت آزادی و برابری شناخته میشد. او حتی پس از ترک کردستان و در خارج از کشور، از مبارزه کمونیستی و فعالیت حزبی فاصله نگرفت و تا آخرین روزهای زندگی به عنوان شخصیتی فعال در صفوف جنبش کمونیسم کارگری باقی ماند.
رفیق جلیل انسانی شریف، دلسوز، مورد اعتماد و محبوب در میان رفقا و دوستانش بود. او با تعهد به مبارزه برای آرمانهای کمونیستی و وفاداری به پرنسیپهای انسانی، جایگاه ویژهای در میان فعالین کمونیسم کارگری عراق برای خود ایجاد کرده بود. فقدان او برای جنبش کمونیسم کارگری عراق و منطقه، ضایعهای بزرگ است.
حزب کمونیست کارگری ایران ـ حکمتیست، درگذشت رفیق جلیل شهباز را به خانواده، بستگان، دوستان، رفقایش و تمامی مبارزین راه آزادی و برابری تسلیت میگوید و خود را در غم از دست دادن این رفیق کمونیست محبوب شریک میداند.
گرامی باد یاد رفیق کمونیست جلیل شهباز
۷ مه ۲۰۲۶ (۱۸ ارديبهشت ۱۴۰۵)
مبارزان کمونیست