پەیامێک لە کۆمۆنەی پاریسەوە

وەرگێڕانی بۆ کوردی : کاوە عومەر
وڵاتێ ئێمە عیبارەتێکە،هەڵەیەکە!بەڵام ئینسانیەت بواقیعیەتێکە،ڕاستیەکە.ووڵات وشەیەکە وەک بت وخوداکان کە لەلایەن قەشەو پاشاکانەوە دروستکراوە تا زیندەوەرە خاوەن هەستەکان لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا بخەنە ژێرچاودێریەوە،جێگایەک لەبەرژەوەندی ئاغاکان،لەژێر چاودێری ئەواندا وبەناوی پێگەی چەپەڵیانەوە لە کوێلایەتیدا بیان هێڵنەوە.
ئەوەی کە ئێمە بەڕێکەوت لیرە یان لەوێ لەدایک بوین ،نەتەوەی ئیمە دەگۆڕێت وە دۆست ودوژمن مان لێ دروست ئەکات.لێگەڕێن بائیتر مل بەم یاریە گەمژانەیە نەدەین وئەو گاڵتە جاڕیەی کە بەردەوام ئیمە لە زینداندا ئەهێڵێتەوە،دورکەوینەوە.
“وڵات”بەوشەیەکی بێناوەرۆک بۆ دابەشکردنێکی بێ بەهای ئیداری بگۆڕدرێت.وڵاتی ئێمە جێگایەکە ژیان تییدا ئازاد بێت وکار تێیدا ئاوەڵابێت!
خەڵکینە ،کرێکاران!
خۆر لە کاتی هەلهاتندایە.بەئومێدی ئەوەی کە ئەم تاریکستانە کۆتایی بێت.
بڕوخی سەرکوت گەرو جەلادەکان
” فەرەنسا مردوە، بژی مرۆڤایەتی!”