ڕاگەیاندنێک لەحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە

بۆ پشتیوانی کردن لە خواستەکانی مامۆستایان، بەخۆپیشاندانەکانی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانەوە لەشاری هەولێر، پەیوەست بن!

مەلبەندی هەولێری حیزبی شیوعی کوردستان، لەبانگەوازێکدا ڕای گەیاندووە کە “ڕۆژی دووشەممە، ٥/٢/٢٠٢٤، کاتژمێر ١٠ی بەیانی، بەمەبەستی داکۆکیکردن لەداخوازیەکانی سەرجەم چین وتوێژەکان وبەتایبەتی لە خواستی مامۆستایان و فەرمانبەران گردبوونەوەیەک لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران ڕێکدەخات”. لەم بارەیەوە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی لەم هەنگاوەدەکات، هاوکات داوا لەسەرجەم ئەندامان و دۆستانی حیزب، هەروها مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکی نارازی شاری هەولێر دەکات کە بەتەواوی تواناو ئامادەییەوە لەم گردبونەوەیەدا بەشداری بکەن و یەکگرتوانە خواستەکانی خۆیان بەڕووی ئەنجومەنی وەزیراندا بدەنەوە، بەتایبەتی داکۆکی لە خواستەکانی مامۆستایان بکەن کە چەند مانگێکە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بێوەڵام ماوەتەوە.

باشکردنی ژیان و گوزەرانی کرێکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و خەلكی هەژارو برسی، تەنها بەخەباتی یەکگرتوانە و پشتگیری  لەمەیداندا راوەساتانی جەماوەری نارازی کوردستان و توندکردنەوەی فشارەکان لەسەردەسەلات ئیمکانی هەیە، جارێکیتر داوا لەهەموو خەلكی ئازادیخوازو هەقخوازی هەولێردەکەین بەم نارەزایەتی و گردبونەیەوە پەیوەست بن و بەفراوانی بەشداری تێدا بکەن.

سەرکوتو بێت خەباتی جەماوەری بۆ بەدەستهێنانی داخوازیەکانیان

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

٤/٢/٢٠٢٤