عێزه ت دارابی – پرۆسه ی ئازاد کردنی شه نگاڵ و چه واشه کاری سه رۆکی “ماوه به سه ر چووی” کوردستان!

پرۆسه ی ئازاد کردنی شه نگاڵ و چه واشه کاری سه رۆکی “ماوه به سه ر چووی” کوردستان!

هه مووان ئاگادارن که پرۆسه ی ئازاد کردنی شه نگال که یه ک ساڵ له مه وبه ر هێزه کانی پارتی ڕاده ستی داعشیان کرد و بوونه هۆی قه تڵ و عامی ده ها هه زار که س و بێ سه روشوێن کردنی هه زاران ژن و منداڵی شه نگاڵ و ده وروبه رێ ، له دۆێنێوه سه عاتی 7 به ره به یان به به شداری سه ره کی ” یه به شه، هه په گه، یه په گه و 7500 پێشمه رگه ی کوردستان”  به عام و به شداری فرۆکه جه نگییه کانی هاوپه یمانان ده ستی پێ کرد ، و ئیمڕۆ ئه و شاره به ته واوه ته ی کونترۆڵ کرا.

به ڵام ئه وه ی جێگای سه رنج و شۆکه ئه وه یه ، که له گردێکی پشت شه نگال مه جموعه یه ک میکرۆفۆن دانرابوو بۆ سه رۆک و فه رمانده ی ته واو هێزێ پێشمه رگه ی ” ماوه به سه ر چوو” جه نابی مه سعود بارزانی که ئه یویست په یامێک سه باره ت به گرتنه وه ی شه نگال پێشکه ش به خه ڵکی کوردستان و جیهان بکات.

جارێک با ئه وه بڵێم که  مه سعود بارزانی به رۆاله تێکی  په شێو، عه بوس و نارازی ده ر ده که وت، و قسه کانی ئه و که ماوه ی 2 ده قیقه ی زیاتر  نه بوو  ته نیا و ته نیا ئه وه بوو که پیرۆز بایی له پێشمه ر گه ی کوردستان کرد بۆ رزگار کردنی شه نگال و پێداگرتن له سه ر ئه وه ی که ئه م رزگارییه ته نیا به به شداری هێزی پێشمه رگه ی کردستان بووه ، و ده بێت فه قه ت ئالای کوردستان له ناو شاری شه نگاڵدا هه ڵبکرێت و به س.

ئه م ره فتاره و پره نسیپه ی مه سعود بارزانی منی خسته وه بیر شۆرشی ساڵی 57 ئێران. ئه و کاته ی که ئه مریکا و وه ڵاتانی غه رب که سێکی ناسیاسی ، ئیسلامی کۆنه پره ست و دواکه وتوو و مورته جه عی وه ک خومه ینی له ئێراقه وه هێنایه پاریس و له ویه وه به ره ۆ ئێران به ڕێیان کرد تا بتوانن ،هێزه ئازایخۆازه کان و چه په کان و گه نجانی نارازی  ئێرانی پێ سه ر کوت بکه ن.

ئه وه بوو که خه ڵکانێکی زۆر چوونه مه تاری تاران بۆ پێشوازی له م  مه لا کۆنه په ره ست و دواکه تووه . له هه مان کاتدا رۆژنامه نوس و هه واڵگریه کانیش له ویدا ئامده بوون. کاتێک که یه کێک له هه واڵگرێه کان پرسیار له خومه ینی ده کات که دوای ئه م هه موو ساڵه که نه فی کراویت و ئێستا ده گڕیته وه ئێران ئه حساست چییه؟  له وه ڵامدا خومه ینی گووتی هیچ .

ئه ڵبه قه سه که ی  خومه ینی زۆر ڕاست بوو، ده بێت کابرایه کی مه لا، خاوه ن موڵک  و ئیسلامی و مورته جێع  چ ئیحساسێکی ده رونی و ئینسانی نیسبه ت به خه ڵکێکی هه ژار و بێ ئیش و سته مڵێکراو هه بێت ؟

ئیمڕۆش کاتێک که سه یری ئیخباری گرتنه وه ی شه نگاڵم ده کرد و سه یری بارزانیم ده کرد به ته واوه تی ئه و وێنه یه ی  خومه ینم بیر ده که وته وه.

قسه کانی بارزانی زۆر دوور بوون له ئێحساسێکی ئینسانی و شۆرشگێڕی ، تازه درۆیه کی زۆر ئاشکرای تێدا به دی  ده کرا، ئه وه ش ئه وه بوو هاوکات له گه ل قسه کانی مه سعود بارزانی که  د ێگوت فه قه ت پێشمه رگه به ته نیا  شه نگالی رزگار کردووه ،” هه موو که س ده یتوانی هێزه کانی یه په شه، هه په گه و یه په گه ،  له ناوه ڕاستی شاری شه نگاڵدا ببینێت که خه ریکی گڕان به دوای پاشماوه کانی داعشدا بوون” .

باشه ئه مه یه  ئه و ” سه رۆکه ” که ئیدعای کوردستانی سه ر به خۆ، ئازادی و دیموکراسی، و فه رمانده ی هه موو هێزی پێشمه گه ی کوردستان ده کات؟ ، ئه و به رۆژی ڕووناک و له پشت ده یان میکرۆفۆنه وه ، ئه مه هه ڵوێست و ئێحساس و وه تارێتی ، ده باشه  ئیتر خه ڵکی کوردستان تا به که ی دوای ئه م ئه مانه و سیاسه تی فاشل و ناسیونالیستی  ئه مانه ده که ون؟

تا به که ی ده بێت ئیتر خه ڵک بیر له خۆیان و چاره نووسی خۆیان نه که نه وه و هه ر پاشکۆ و گوێڕاهێڵی ئه م حیزب و ئه و حیزبی ناسیونالیزم، ئیسلامی و دواکه توو ده بن؟

نییه تی سه رۆکی ماوه به سه رچوو ، ناقانونی و غه یره یاسایی کوردستان له به شداری له و ڕاگه یاندن   و په یامه دا  سێ  مه به ستی تیدا به دی ده کرا:

یه کێک ئه وه بوو که لای خه ڵک و هه موو حیزبه کوردستانییه کان بیسه ڵمێنێت که ئه و هێشتا سه رۆکی کوردستان و فه رمانده ی هه موو هێزی پێشمه رگه ی کوردستانه. و مه به ستی دووهه می ئه وه بوو که به ئاغا دیکتاتۆره که ی  خۆی جه نابی ئوردۆغان پیشان بدات که ئێمه هیچ هێزێکی کوردی به شه کانی دیکه ی کوردستان به ره سمی ناناسین و ئه وان هیچ بایه خێکیان لای ئێمه نه بووه و نییه. شایه د مه به ستێکی سیهه میشی ئه وه بێت که ئه ویش ڕاگرتنی ئیعتیبار و شانسی مانه وه ی لای ده وڵه تانی ئه مریکا و غه رب وه ک  ته نیا سه رۆکی باوه ڕ پێکراوی هه رێمی کوردستان.

ئه م سیاسه ته ی پارتی دروست له ڕاستای ئه و سیاسه ته فاشی و سه رکوتگرانه ی حیزبی ئاکه په به سه رۆکایه تی ئوردۆغان له  تورکیا و درێژه دانه به سه رکوت و بێ قانونی، بێ یاسای و تاکڕه وانه ی هه ر دوو حیزبی ئا که په و پارتی دیموکراتی کوردستانی باشور.

پارتی و ئاکه په به روونی وکرده وه  له ماوه ی ئه م شه ش مانگه دا ئیسباتیان کردووه که ئه وان خوازیاری ده سه ڵاتی تاکه حیزبین و بۆ ئه م مه به سته ش  له هیچ زه بر و زه نگ ، کوشت و کوشتار و تیرۆر و سه رکوتێکی خه ڵک و جه ماوه ری ئازادیخواز ده ست ناپارێزن.

ته نیا ڕێگای پاشه کشه به م هه ڵوێسته دیکتاتوریانه ی پارتی و ئاکه په و حیزبه قه ومێه کان و ئیسلامیه کان ئه وه یه ، که تا ده کرێت ماهییه ت و ناوه ڕۆک و سیاسه تی پاوانخوازانه و فاشلی ئه مانه له ڕێگای سیاسیه وه هه ر چی زیاتر بۆ خه ڵک روون بکرێته وه و هه ر وه ها رۆشنبیران و ئازادیخوازان و چه په کانی کوردستان له بیر پێکهێنانی رێکخراوه ێه کی مه ده نی و سوسیالیستی دا بن.

عێزه ت دارابی       2015/11/13