عزت داربی – صندلی بارزانی و سرنوشت مردم(بزبان کردی)

کورسێه که ی بارزانی و چاره نووسی خه ڵک!

مه سعود بارزانی که ڕاسته وخۆ و ناڕاسته و خۆ 24 ساله سه رۆکی کوردستانه ، ماوه ی سه رۆکایه تێکه ی به شێوه ی قانوونی و یاسای  ئه مه 4 مانگه کۆتایی پێ هاتووه، به ڵام ئه و به هیچ شێوه یه ک نایهه وێت که ئه و پۆسته راده ستی که سێکی دیکه بکات و ئیهه وێت که ئه م پۆسته هه تاهه تای و بنه ماڵه یی بێت.

با ئه وه ش بزانین که له ماوه ی ئه م 24 ساڵه دا  که مه سعود بارزانی سه رۆکی هه ریم بوو ، کوردستان تووشی سه دان قه یرانی گه وره و بچوک و جۆراوجۆر بوه ته وه. بۆ نموونه  ده ست پێکردنی شه ڕی ناوخۆ له گه ڵ یه کێێتی نیشتمانی و به کوشت دانی و بێ سه ر و شوێن کردنی سه دان پێشمه رگه و خه ڵکی دیکه.

هینانه وه ی جه یشی عێراقی بۆ هه ولێر و ناوچه که ، و به کوشت دان و گرتدانی ده یان که س له هه ۆلێر و ده وروبه ری .

ده ست به سه رداگرتنی هه موو پاره و داهاتی گومره کاتی ئیبراهیم خه لێل به ته نها و نه وت و داهاتی ناوخۆی کوردستان به شه ره کایه تی یه کێێتی نیشتمانی. فه رق و جیاوازی خستن له دابه ش کردنی پرۆژه و ئاوه دان کردنه وه و دامه رزاندنی خه ڵک له ناوچه کاندا.

داگیر کردنی مه ساحه یه کی یه کجار زۆری  زه وی له ناچه جیاوازه کانی کوردستان که سامانێکی گشتییه و دابه ش کردنی به سه ر کومپانیه کان ومه سئوڵان و تاقمی سه ر به خۆی به شیوه یه کی هه ره مه کی.

هێرش کردن سه ر یه کگرتووی ئیسلامی  و گۆڕان له دهۆک و هه ولێر و سوتاندنی باره گای ئه و حیزبانه چه ند ساڵ له مه و پێش.

کوشتنی ده منداڵ و گه نج  شاری سلێمانی و بریندارکردنی ده یانی دیکه ش به هۆی موزاهه ره و ئێعترازێه ک که چوار ساڵ له مه و پێش له و شاره دا رویدا.

دواخستن و نه دانی مه عاشی موچه خۆران به درێژای سێ بۆ چوار مانگ به بیانووی بێ ئه ساس و جۆراوجۆر . که ئه مه ش بۆ خۆی موزاهه ره و ناره زایه تێکی گه وره ی هه موو خه ڵکی کوردستانی به دوای خۆیدا هێنا و بووه هۆی گیان له ده ستدان و بریندار بوونی ده یان گه نج و که سی دیکه به ده ستی میلیشیاکانی پارتی دیموکرات.

هه ڵهاتنی هێزی پارتی له شنگاڵ و به ده سته وه دانی شنگال به داعش که بووه هۆی قه تڵ و عامی هه زاران نه فه ر  له خه ڵکی سته م لێکراوی شنگاڵ و ناوچه که و به دیل گرتنی هه زاران ژن و منداڵی بێ گوناه به ده ستی داعش.

کودتا کردن به سه ر په رله مانی کوردستان که “هه ڵبژارده ی ئیراده ی خه ڵکی کوردستانه ” و دوور خستنه وه ی وه زیره کانی گۆڕان ، که ئه مه ش بۆته  هۆی گه وره ترین قه یران و ئالۆزی له کوردستاندا .

پارتی سه به ب و هۆی سه ره کی هه موو ئه و قه یران و ئاژاوانه یه  که له کوردستاندا رووی داوه و روو ئه دات. پارتی به هۆی ده ست به سه ردا گرتنی سه روه ت و سامانی گشتی خه ڵکی هه ژاری کوردستان به شێوه ێکی مافیایی توانیویه تی سه روه تێکی یه کجار زۆر پێکه وه بنێت ، و له م ڕیگاوه خه ڵکانێکی هه ژار و بێ ئیش و برسی به ناو “پێشمه رگه” پڕ چه ک بکات و بۆ مه به ستی تاکره وانه و ده سه لاتی هه تا هه تای خێڵی بارزانی و ترساندن و تۆقاندنی خه ڵک و حیزبه کانی دیکه که ڵکی لێ وه رگرێت.

پارتی نه به قسه به ڵکو له ماوه ی ئه م 24 ساڵه دا ،  به کرده وه سه لماندوویه تی که ئه و حیزبه زۆر دووره له  ئوسوڵ و پرنسیپه کانی حیزبایه تی و دیموکراسی ، و به شی زۆری  کرده وه کانیان  خێڵه کی و عه شیره تییه ، به شێوه یه ک  که خاوه نی سه رۆک و چه کدارێکی زۆرن.

وه ڵامی پارتی بۆ هه ر ئێعتراز و ناره زایه تێکی جه ماوه ری و به ر هه قی خه ڵک ، هێرش کردن ، ته قه کردن و کوشتن و تیرۆر کردنی مندالان و گه نجان، ڕۆژنامه نووسان و رۆشنبیرانی  ئه و وه ڵاته یه ، و ئه مه شی چه ند جار دووپات کردوه ته وه.

دیالۆگ و به حس و گوفتوگۆ لای پارتی یانی:  ره زامه ندی خه ڵک و لاینه کانی دیکه له سه ر هه موو ئه و پۆسته گرنگانه که ئه وان بۆ خۆیان هه ڵیانبژاردووه  ، ده ره وه ی ئه و چوارچێوه ئیتر “بفه یه “و هێڵی سوور به حیساب دێت و توندوتیژی ، کوشتن و تیرۆری به داوه یه.

سه یر که ن : چۆن پارتی  بۆ ته نیا کورسێکه ی مه سعود بارزانی که “ئه ویش به  شێوه ی قانوونی و یاسایی 4 مانگه ته واو بووه”  چی به خه ڵک و حیزبه کانی دیکه ده کات و خه ڵکی کوردستانی چۆناوچۆن له ناو چوارچێوه یه کی  بێ  قانوونی و رۆژگارێکی ره ش گیرفتار کردووه.!!!

2015/11/12

عزت دارابی