عزت داربی – اهداف و سیاست ممشات جویانه مرکل و همپیمانانش در رابطه با دیدار ترکیه

ئامانج و سیاسه تی موماشات خۆازانه ی سه ردانه کانی خانم آنگلا مرکل و هاوپه یمانه ئوروپیه کانی بۆ تورکیا!

له ئاخری ساڵی دوهه زار و پانزده وه تا ئێستا ئه مه چندمین جاره که خانم مرکل هاوڕێ له گه ل شریکه ئوروپیه کانیدا زۆر به په له خۆیان ده گه یه ننه تورکیا و له گه ل یه که م فاشیزمی ڕۆژهه لاتی ناوه راستدا ره جه ب ته یب ئۆردۆغان کۆ ده بنه وه.

ئه گه ر چی هه ده ف له م سه فه رانه له ژێر ناوی به رگری کردنی به کۆمه ڵی ئاواره کانی شه ڕی داسه پێنراوی و ره جعی خودی ئوروپیه کان و ئامریکایه بۆ ئوروپا ، به ڵام له ژێر چه تر و ناوه ڕۆکی ئه م سه فه رانه دا ده کرێت زۆر ئامانج و هه ده فی زید ئینسانی و پاوانخوازی ئه م ده وڵه ته به ناو دیموکراسیانه ی لێ به دی بکرێت.

ئه گه ر ئێمه ته نیا بیست له سه دی ئامانج له م سه فه رانه بۆ به رگری له کۆچی ئاواره کانی شه ڕی ماڵوێرانکری ناوچه که بۆ ئوروپا حیساب بکه ین ، تازه ئه مه ش بۆ خۆی ئه و په ڕی سیاسه تێکی نائینسانی و زیدی به شه ری و زید مافی کۆجبه ری نێوده وڵه تی خانمی مرکل و شریکه  ئوروپییه کانی نیشان ده دات.

به ڵام هه ده فی ئه ساسی و مه نزور له م سه فه رانه ته نیا مه سه له ی کۆچبه ران نییه ، و ئیمتیاز و باج دانی ده وڵه تانی ئوروپی دروست له ڕاستای جه ندین ئامانج و هه ده فی دیکه دایه.

هه موو دنیا ئاگاداره که شه ڕی عێراق ، سوریا ، یه مه ن و لیبیا و زۆر شۆنی دیکه ش ده ستکردی ده وڵه تانی ئوروپی و ئامریکییه. هۆی دروست بوونی ئه م هه موو گروپ و تاقمه ئیسلامییه درنده و وحشییه ش له م ناوچانه دا ئه ویش هه ر ده ستکردی راسته خۆی ئه مانه. و هه ر ئه مانن که هه موو که لوپه ل و ئامرازی عه سکه ری و لۆژیکی و ماڵی یان بۆ دابین ده که ن و ڕێگای هاتوچوو و په نایان بۆ فه راهه م ده که ن.

و قه راره که ئه م شه ڕه نگریسه که بووه ته هۆی تێکدان و سرینه وه ی  سه رجه م ئاسه واری مه ده نی، ئابوری و سیاسی ئه م وه ڵاتانه و ئاواره بوونی ملیونها ئینسانی هه ژار و قه تڵ و عامی سه دها هه زار ژن و منداڵ و پیر و گه نج ، جوابگوی بۆحران و ئه و قه یرانه سیستماتیکه ی سه رمایه دارانی چاو چنۆک و که سیفی ئامریکا و ئوروپا بداته وه.

قه راره که بۆ به رگری و هینانه خواری ئه و قه یرانه ئابوری و سیاسییه که فه قه ت به رهه می نیزامی چه په ڵی سه رمایه داری وهه زار میلیاردر خاوه ن ئه م دونیاییه ، بازار و ناوچه ی نوی تاڵان کردن و به تاراج بردنی سه رمایه و سه رۆتی تازه بدۆزنه وه. و گۆڕینی ژئوپولیتیکی ناوچه که به شێوه یه ک که له به رژه وندی ئه م پرۆسه دا بێت. مه گه ر نابینین که له ئامار ره سمییه کانی خودی ئه م وه ڵاتانه چۆن و ناچۆن باس له وه ده که ن که ئامریکا له ساڵێکدا فه قه ت  ٤٨ میلیارد دولار چه کی به سعودیه و چه ند وڵاتی دیکه فرۆشتوه و هه ر وه ها ئاڵمانیا، روسیا، بریتانیا و فرانسه هه ر به و شێوه.

یانی ئه م وڵاته سه رمایه داره تاڵانچی و داگیرکه رانه  ئه گه ر شه ڕ به ر پا نه که ن و ملیونها ئینسانی بێ گناه و زه حمه تکێش نه که نه قوربانی سیاسه تی چه وت و زید ئینسانی خۆیان، ئه ی چۆناوچۆن ده توانن هه ر یه کیک له و ده سه ڵاتدارانه بێته خاوه نی هه شتا تا چه ند سه د میلیارد دولار.

تورکیاش له ناوچه ی رۆژهه لاتدا له لایه که وه ده ورێکی گرنگی هه یه له سه رکوت و قه تڵ و عام و ده ست به سه ر کردن ئازادیخوازان و خنکاندنی ده نگی ڕۆژنامه وانانی ناو خۆی تورکیادا و ده ره وه و له لایه کیشه وه ئه ندامی رێکخراوه شه ڕئه نگیزی ” ناتۆیه “که ده توانێت هاوڕی له گه ل هاوپه یمانانی ئوروپی دا ده ورێکی ئه ساسی له سه رکوت و داگیر کردن و کوشت و کوشتاری خه ڵکانی وڵاتانی دیکه ی دونیا دا هه بێت.

هه ر بؤێکا کۆمه ک و باج دانی وڵاتانی ئوروپی به تورکیا له ژێر” دروشمی په نابه راندا” ، ته نیا بۆ به رگری له لێشاوی کۆچبه ران نییه ، به ڵکو یارمه تیدانه بۆ زیاتر سه رکوت کردنی خه ڵک و ئازادیخۆازانی ناوخۆ له لایه که وه و لایه کی دیکه شه وه ڕاگرتنی تورکیا وه ک هاوپه یمانێک  بۆ به رنگاری بلوکی روسیا، چین، ئێران و سوریایه له ناوچه که دا.

جا ئه بی خانمی مرکل چاک بزانێت که کۆمه ک و یارمه تی ئوروپا به ناو “به ر گری له کۆچبه ران” بۆ ئوروپا ، له م کات و ساته دا که تورکیا به شێوه یه کی دره ندانه خه ریکی سه رکوت و قه تل و عام و کۆمه ڵکوژی خه ڵکی ناو خۆی تورکیایه ، ڕاسته وخۆ ئه وانیش ده خاته ناو بازنه و چوارچێوه ئه و کوشت و کوشتار و کۆمه ڵکوژیانه که ڕۆژانه ده وله تی فاشیزمی تورکیا له تورکیا و سوریا ده یکات، که له واقێعدا ئه وانیش ده بنه شریکه جورمی ئه و کرده وه درندانه و فاشیزمیانه ی تورکیا.

بێ ده نگی و چاوپۆشی وڵاتانی ئوروپی و خانم مرکل له ئاست ئه و هه موو پێشێل کردنی مافی مرۆف و کۆمه ڵکوژی و ژینۆساید کردن و ده ست به سه ر کردن و زیندانی کردن به کۆمه لی خه ڵک و ئه شکه نجه ی وه حشیانه ی موعارزین و ئازادیخۆازان و تیرور ڕۆژنامه نووسان و  کمک کردنی ئاشکرا و راسته وخۆ لوژیکی و سه ربازی و ئابوری و ته نانه ت کیمیاوی به “داعش و جبهه النصره”  له لاین ده وڵه تی تورکیاوه ” به ده ر له وه که زۆر جێگای “شه رم و نه نگه‌” خۆی سه لمێنه ری ئه و ڕاستییه که مه به ستی ئه ساسی سه فه ره یه ک له دوای یه که کانی ئه وان بۆ لای هاوپه یمانه دیکتاتوره ئیسلامیه که یان ئه و شتانه یه که باس کرا.

ده وڵه تانی ئوروپی له هه مووان چاکتر ده زانن که وڵاتی تورکیا نه شۆنێکی ئه منه بۆ په نابه ران و نه ده وڵه تی تورکیایش باوڕی به مافی ئینسانی په نابه ریدا هه یه، و به قه وڵی ” نیویورک تایمز که ڕۆژنامه یه کی ئامریکییه له برواری ٢٠١٦/٠٤/٢٠ ده نوسێت که ٨ ئاواری سوری که زۆربه یان ژن و منداڵ بوون به ده ستی هێزه کانی تورکیا ده درێنه به ر ده ست ڕێژی فیشه ک و ده کوژرین و ده وڵه تی تورکیا به کوشتنی ئاواره کان درێژه ده دات”.

ئامانج و هه ده فیان هه رچی بێت، دژ ئینسانی، ره جعی، و دژی خه ڵکی هه ژار و لێقۆماوی ناخۆی تورکیا  و کۆچبه رانه له ناوچه که دا . ده بێت بزانین که دابین کردنی ٧ میلیارد دولار له ژێر دروشمی کۆچبه راندا، له لاین ده وڵه تانی ئوروپییه وه بۆ تورکیا ، له م هه ل و مه رجه دا، ته نیا خزمه ت کردنی ده وڵه تی ئوردوغان و ده ست ئاوالا کردنی ئه و ده وڵه ته فاشیزمه یه ، بۆ هه ر چی زیاتر سه رکوت کردنی به ره ی ئازادیخۆاز و سکۆلاره له تورکیا و ناوچه که دا. جا بۆیه کا ده بێت به هه موو شێوه یه ک مه حکوم بکرێت.

عیزت دارابی

ڕێکه وتی ٢٠١٦-٠٤-٢٩

.