رحمان حسین زاده – نامه با ارزشی از رفیق دکتر جعفر شیفیعی که برای اولین بار پخش میگرد (بزبان کردی)

نامەیەکی بەنرخی دوکتۆر جەعفەری شەفیعی

که بو یەکەم جار بڵاو دەبێته وه

ئەم یادگارییه پێشکەشه بە یادی هەمیشه زیندووی هاوڕێی زۆر ئازیز دوکتورجەعفەری شەفیعی

 

دۆستان! خوێنەرانی بەڕێز!
ئەوەی له خوارەوه دەیخوێننەوه، دەقی نامەیەکی گەلێک پڕناوەرۆک و پڕبایەخه که به تاریخی 6-7- 1366 شه مسی ، تەقریبەن 28 ساڵ و یەک مانگ لەمەوبەر، هاوڕێی زۆر ئازیزم دوکتۆر جەعفەری شەفیعی بۆی نوسیوم. زۆر دەمێکه له فکری ئەوەدا بووم ئەم نامەیه بخەمه بەردەس خوێنەران. ئەمڕۆ 7-8-1394 له ساڵگەردی ڕووداوی دڵتەزینی لەدەستدانیدا، وێڕای ڕێزلێنانی یادی ئازیزی ئەو هاوڕێ خۆشەویستە ئەم یادگارییه پڕبایەخه پێشکەش دەکەم به یادی هەمیشه زیندووی ئەو ئینسانه گەورەیه و ئەو ڕابەره کۆمۆنیسته.
پێویسته تەوزیحێکی کورت بدەم
که مەوزووعی ئەو نامەیەی دوکتۆر جەعفەر چیه؟
ئەو نامەیه دوای بەرپاکردنی مەراسیمه شکۆدارەکەی یەکی ئەیاری ساڵی 1366 له پاساژی عزتی شاری سنه نووسراوه. ڕۆژی جیهانی کرێکاری ئەو ساڵه له فەزای سەرکوت و ئیستبدادی قورسی کۆماری ئیسلامی و سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا، مەراسیمی عەلەنی و گه وره ی پاساژی عزتی شاری سنه بەرپاکرا، سروودی کرێکاری و سۆسیالیستی خوێندرا، له لایەن هەڵسوڕاوانی کرێکاری چەپ و کۆمۆنیستەوه وتاری دژی سەرمایه و جمهوری ئیسلامی خوێندرایەوه، هەروەها له کێوی ئاویەر له اجتماعی گه وره دا روژی کرێکاریان پیرۆز کرد و ئاڵای سووریان هەڵکرد. ئەمه ڕووداوێکی گرینگی بزووتنەوەی کرێکاری له ئێران و کوردستان بوو. ئێمه له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵەی ئەوکات و کۆمیتەی تەشکیلاتی شارەکان (تکش) که منیش ئەندامی بووم، ڕاستەوخۆ پەیوندیمان هەبوو بەم حەرەکەته بەرجەستەیەی کرێکارانی شاری سنەوه. ئەم ڕوداوه له ناو ئێمەشدا ڕەنگدانەوەی زۆری هەبوو. به بایەخەوه پێشوازی لێکرا و زۆری له سەر نووسرا و گوترا. له بیرمه یەکەم وتاری پڕناوەرۆک له ژێر ناو نیشانی “اول ماه مه سنندج، مهمترین درسها و نتایج” له لایەن دوکتۆر جەعفەرەوه له نەشریەی “پێشڕەو”دا نووسرا. به هاوفکری له گەل هاوڕێیانی کۆمیتەی تکش بۆ لێکدانەوەی زیاتر و هەمەلایەنەتر له سەر ئەو ڕووداوه گرینگه سمینارێکمان خسته دستوری کارەوه. دوکتۆر جەعفەر زۆر پێشوازی کرد له بەرپاکردنی ئەو سمیناره. قەرار بوو ڕاستەوخۆ له سمینارەکەدا بەشداری بکا. وابزانم دوو ڕوژ پێش سمینارەکه بوو، قسەی له گەل کردم و به تاسفی زورەوه باسی کرد که بۆ ڕاپەراندنی کاریکی گرینگی حیزبی که هاتوته پێش ناچاره بڕوات بۆ مەئموریەت و لەو کاتەدا له شوێنی بەرپاکردنی سمینارەکه نابێت. بەڵام به تەئکیدەوه داوای کرد که سمینارەکه زەبت بکریت و نەوارەکانی بۆ بەڕێ بکەم تا گوێی لێبگری و له نەزەراتی خۆی ئاگادارم کاتەوه. سمینارەکه به حوزووری زیاتر له 100 کەس له هاوڕێیانی بەشی عەلەنی له ئۆردووگای مالوومەی کۆمەڵه نزیک شاری سلێمانی گیرا و من پێشکەشم کرد. سمیناریکی پڕباس و لێکۆلینەوه و سەرکەوتو بوو. دواتر نەوارەکانم بو دوکتۆر جەعفەری خۆشەویست بەڕێ کرد. ئەوەی له نامەی خوارەوەدا دەیخوێننەوه نەزەر و بوچوونی دوکتۆر جەعفەره له سەر ئەو سمیناره.
کاتێک گەڕایەوه، هەروەک له نامەکەشدا باسی کردووه به وردی قسەمان کرد و تەوافوقی خۆمم له گەل بەشی زۆری ڕەخنه و مولاحەزاته دروست و ڕۆشنەکانی دەربڕی. به باوەڕی من، ئەم نامه کورتەی دوکتۆر جەعفەر بەڵگەیەکی ڕۆشنی کۆمۆنیستی و کارگەرییه له سەر یەکێک له گرینگترین ڕوداوەکانی بزووتنەوەی کارگەری ئەو سەردەمه. ئیتر قەزاوەتی وردتر ئەسپێرم به ئێوه خوێنەرانی بەڕێزی نامەکه. به زوویی تەرجەمەی فارسی ئەم نامەیه دەخەمه بەردەستی خوێنەرانی ئازیز.
بژی یادی هەمیشه زیندووی دوکتۆر جەعفەری خۆشەویستمان
رحمان حسین زاده
7 -8- 1394

ده قی نامه که ی دوکتور جه عفه ر

کاک ڕحمانی زۆر خۆشەویست
سڵاوێکی گەرم وگوڕ. ڕەنگه پێش هەر شت باش ئەوە بێ که داوای لێبوردون بکەم که سەری وەخت نەوارەکانم نەناردەوه و بێ وەفاییم کرد. تۆ به گەورەیی خۆت بەم بەخشه.
نەوارەکانم گوێ گرت. هه ردوکیان. پێم وایه کۆبوونەوەیەکی خۆش و زیندوو بووه. ئەگەر به یەک گەیشتین دەکرێ به تفصیل قسه بکەین، بەڵام ڕەنگه خراپ نەبێ هەر فی المجلس چند نوکتەیەک بڵێم.
1- له موردی قسەکانی خوت دا من کلیتی قسەکەم قبووڵه و ئەم ملاحظاتەی خوارەوەم هەیه:
– لەوه که زۆر تاکید دەکەین که مبارزه اقتصادی رفرمیستی یه– که دوایەش له قسەی تەواوی ئەوانی دیکەش دا دووپات دەبیتەوه، هەم بێ دقتی تیدایه، هەم نگران کنندەیه. بێ دقتی لەوەدا که مطالباتی اقتصادی رفرمه بەو لحاظه که بالاخره مناسباتی کار و سرمایه ناگۆڕێت بەڵام الزاما هر نوع مبارزەیەکی اقتصادی مبارزەیەکی رفرمیستی نیه. ئێمه له هەمان حاڵدا که کمونیستین و نه رفرمیست وەدوای رفرم کەوتووین و زۆرمان پێ لازمه. خلاصه ئەو معادلەیەم پێ غلطه رفرمیسم = مبارزه اقتصادی ئەگەر مطلق کرێتەوه. له نەزەر طبقه کارگرەوه مبارزه اقتصادی عرصەیەک له مبارزه و له چوارچێوه کلی مبارزەی طبقه کارگر بۆ سوسیالیسم جێگای زۆر مهمی هەیه.
یەک رفرمیست دەتوانێ به شێوەی رفرمیستی و دووای مبارزه اقتصادی بکەوێت ئەوه شتێکی تره. به تایبەت له جێگایەکی وەک ایران که اقتصادەکەی لەسەر بناغەی نیروی کار ارزان داندراوه، مبارزه اقتصادی و مطالبات اقتصادی پرولتاریا راست لەگەڵ کارکردی متعارف سرمایه بەشەڕ دێ و خصلتی ضد سرمایەداری هەیه.
ئەگەر دقت نەکەین له داخی سندیکالیسم تووشی سکتاریسم له عرصه مبارزەی اقتصادی دا دەبین. بێجگه لەوه ئایا بۆت دەکرێ تصور بکەی که له جێگایەکی وه ک کوردستان دەکرێ مبارزەی اقتصادی و سیاسی به دیواری چین لێک جیا کەیەوه؟
– تاکید لەسەر خامی رهبران مطلق کراوەتەوه و زۆر هۆی تاریخی و عینی دیکه لەبەرچاو ناگیرێ.
الف:له طولی مبارزه طبقه کارگردا، له عرصه جهانی دا، ئەوەی نورم و متعارف بووه جنبش سندیکالیستی و اتحادیەای بووه و کمون و اکتبر استثنا بوون و سرانجامیش له گەروی گوشاری جنبش های سندیکایی و اتحادیەیی دا غه رق بوون. له ایرانیش دا هەر وا بووه (طبعا ئەگەر تشکلی کرێکاری بووبێت) . ئیستا خەریکه له کوردستان ئەو نورم و عادته دەشکێ و استثنایەکی دیکه سەر هەڵدەدا. بوونی رفرمیسم له کوردستان به لحاظ تاریخی یەوه شتێکی عادی یه و ئەگەر نەبایه زۆر زۆر سەیر دەبوو. جنبش های تازه و نەو که دێت سەر هەڵێنێ دەبێ بکرێت به عادت و نورم.
ب- به لحاظ عینی و تاریخی یەوه اتحادیه و سندیکا له هەوڵەوه هی ئەو جێگایانه و ئەو ڕشتانه بووه که صنعتی چکۆله و کارگاهی یان تێدا بوو که له کوردستان هەیه. ئەمەش زمینەیەکی مساعده بۆ سندیکالیسم له کوردستان بێ ئەوەی مانای ئەوه بێ که خۆمانی پێ ببەستینەوه و تەسلیمی بین.
– مەسەلەی پێوەندی مبارزه اقتصادی لەگەل حکومت کارگری و سوسیالیسم که باست کردووه مەسەلەیەکی زۆر حەیاتی یه بەڵام جێگای بوو توضیح بدەی که چۆن. هەڵبەت من فرمولبندی باشترم پێ شک دێت. لەباتی پیوند به بڕوای من دەبێ بڵێن تابع کردنی مبارزه اقتصادی لەگەل سوسیالیسم. ( هەر وەک چۆن دەڵێین تابع کردنی مبارزه بو رفع ستمی ملی به مبارزه بۆ سوسیالیسم) پێم وایه ئەویش ئەوەیه که له دڵی مبارزه اقتصادی دا طبقه کارگر زیاتر متشکل کەین. هه ر ده سکەوتێک که وەدەستی دێنین بیکەین به سکۆیه ک بۆ اتحاد و آگاهی زیاتر، وێرای مطالبات اقتصادی، مطالبات سیاسی – دمکراتیک وەک آزادی بیان و مطبوعات و زندانی سیاسی مطرح کەین و هەل و مەرجی لەبار بۆ پەرەپێدان به تشکلی کمونیستی، تشکلی تودەای- کارگری – و آگاهی کمونیستی کرێکاران پێک بینین.
– له موردی استنتاجاتی عملی:
الف – کار پایەای زۆر باشه. به لام خودبخود له رفرمیسم نادات. نابی له پهلوو له کەلەکەوه ، به لکو ده بێ ڕوو به ڕوو له رفرمیسم بدەیت. ئەو رفرمیسمه – مختصاتەکەی، بناسی و صراحتا نقدی پرولتری – کمونیستی بکەی. ئەمه جێگای خاڵی بوو له قسەکانتدا.

علیرغمی هەر نقطه ضعفێک که یەکی ئەیار بوبێتی به بڕوای من اهمیتی زۆر زیاتره لەوه که جلسه باسی دەکات. جلسه دەڵی ی خۆی به گوناهکار دەزانێ که زۆری باسی یەکی ئەیار کردووه. طبعا موافقم که ضعف و کەم و کورییەکانمان نەکوتووه. هیچمان نەمان دەزانی. بەڵام له اهمیتی مەسەلەکە، کەم ناکاتەوه بو؟ :
– جیا لەوه که کێ قسەی کردووه و چی کوتووه ، تجمع کرێکاران له کوردستان له م ڕوژەدا، به بروای من ڕوداویکی تاریخی جنبش کارگری کوردستان بوو و محصولی کاری ئیمه بوو نەک هی رفرمیسم.اتفاقا ئەوه رفرمیسم بوو که له شرایطێک که ئیمه پێکمان هینابوو توانی سه ری وەدەرخا. له ژێر فشاری ئێمەدایه که رفرمیسم له کوردستان ڕەنگی ڕادیکال بەخویەوه دەگرێ، له کوی ایران رفرمیسم ئەوەنده ڕادیکال بووه له ژێر سرنێزه جمهوری اسلامی نووزەی لێوه بێ.

قسەکان بەشێک له مراسیمی یەکی ئەیارن. تجمع چند هەزار نفری ئاویەر که شعار حیزبی کمونیستی ایرانیان لەسەر ئاڵای سوور هەڵگرتبوو. ئەمەش یەکی ئەیار بوو. وزور شتی تر که مجالی باس کردنی نییه.
بهر حال پێشنیارم ئەوەیه که لەسەر ویژگیهای رفرمیسم له کوردستان کار بکرێت بۆ ئەوەی بکرێت یک کمپینی مشخصی بۆ سازمان بدەین.
زۆر بەپەلەم بم بووره
قسەکانم به نیوه چڵی بەجێ هێشت.

قوربانت
جعفر
6-7- 66

له نەوارەکەدا کاک فاروق لەسەر سندیکا، اتحادیه، مجمع عمومی و شورا و …… وا قسه دەکا که هەموویان دەبێ بکەین، بەڵام مجمع عمومیشمان له بیر نەچێ. منیش دەڵیم تبلیغ مجمع عمومی و شورا بکەین با سندیکا و اتحادیەمان له بیر بچێ. بەو ملاحظاتەوه که له جلسەی مشترک لەگەڵ شورای نویسندگان باسمان کرد.
من واحالی بووم
***