جمـعیت حقوق بشر کردستان- دو خبر

 

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لەناوچەی شنۆ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان‎
کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لەناوچەی شنۆ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان‎

دەسبەسەری هاوسەرۆکی گشتی (د.ب.پ) لەلایەن پولیسی تورکیاوە‎

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :پولیسی تورکیا بەهێرش کردنەسەر ماڵێک لەشاری ئادانا کە محەممەد ئەسلان هاوسەرۆکی گشتی د.ب.پ بەشێوەی میوان لەوێ بوو دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆئیدارەی پولیس.
بەگوێرەی هەواڵەکە دادستانی شاری سێرت لەباکووری و کوردستان ئەم حوکمەی بەشێوەی بێ ئامادە بوونی ناوبراو وبەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت دەرکردووە.هێشتا لەوردەکاری دۆسیەکە وهۆکاری سکاڵای دادستانی سێرت لەم هاوسەرۆکەی پارتی هەرێمە دیمۆکڕاتیکەکان، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.هاوسەرۆکی دیکەی د.ب.پ. سەباحەت تونجەلیش ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.
پاش کودتای نمایشی ئەردوغان لەساڵی ۲۰۱۶ وهەروەها بەڕێوەچوونی گشت پرسی بۆگۆڕانی یاسای بنەڕەتی وهەڵکشانی توانا وئیزنەکانی سەرۆک کۆماری لەتورکیا،سوپا وپولیس بەشێوازێکی سیستەماتیک وتوندوتیژانە دەستیان داوەتە دەسبەسەری وسەرکوتی دژبەرانی حکوومی.
لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو بەسەدان کەس لەهاوسەرۆک وبەرپرسانی پارت وڕێخراوە سیاسییەکان وچالاکانی مافی مرۆڤ وبەتایبەت ڕۆژنامەوانان لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەسبەسەر وزیندانی کراون. ڕێخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ودامەزراوەکانی پێوەندیدار وبەتایبەت ئەمنیسیتی ئەنتەڕنەشناڵ حکوومەتی ئەردوغانیان بەپێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤ تاوانبار کردووە وخوازیاری کۆتایی هێنان بەسیسەتمی پولیسی لەتورکیان

http://www.kmmk.info/ku/8176.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Webb​​: www.kmmk.info​
E Mail:​ ​ info@kmmk.info
Facebook:​ ​ https://www.facebook.com/kmmkurdistan
Twitter: ​ ​https://twitter.com/KmmKurdistan
Telegram: ​ ​https://t.me/kmmkkurdistan

 

I​​​nstagram: ​https://www.instagram.com/kmmkurdistan

Virus-free. www.avg.com