جمعیت حقوق بشر کوردستان- اخباری در رابطه با زندانیان سیاسی

شریف باجور در روستای دزلی توسط نیروهای امنیتی بازداشت شد‎


به گزارش جمعیت حقوق بشر کوردستان: امروز چهارشنبه ۱۲ آبان ماه سال ۱۳۹۵ آقای شریف باجور از فعالین محیط زیستی مریوان و عضو انجمن سبز چیا توسط نیروهای امنیتی در روستای دزلی بازداشت شد.

شریف باجور به‌منظور از حمایت از حقوق حیوانات روز گذشته اعتصاب و راهپیمایی خود را از شهر مریوان به‌سوی ثلاث باباجانی شروع کرده بود.

شریف باجور قرار بود با راهپیمایی و اعتصاب غذا از مریوان تا ثلاث باباجانی صدای هشت توله‌سگ باشد که بی‌رحمانه به دست خشونت انسانها، مادرشان کشته‌شده بود.

شریف باجور مسئول «کمیته‌ی بحران» انجمن سبز «چیا»ی مریوان یکی از فعالان سرشناس محیط‌زیست شرق کوردستان است که سال ۲۰۱۱ هم توسط نیروهای امنیتی ایران در مریوان بازداشت‌شده بود. و مدتی را در سلول‌های انفرادی اداره اطلاعات مریوان و زندان مریوان به سر برده بود.

جمعیت حقوق بشر کوردستان

لە گەورەدێی دزڵی شەریف باجوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا‎

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ ۱۲ ی خەزەڵوەری ساڵی ۹٥ی هەتاوی بەڕێز شەریف باجوەر چالاکوانی ژینگە پارێزی و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە لە گەورەدێی دزڵی دەستبەسەر کرا.

شەریف باجوەر بە مەبەستی پشتگیری لە مافی ئاژەڵەکان ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێپێوان و مانگرتنی خۆی لە شاری مەریوانەوە دەست پێکرد و بەرەو شاری سەلاسی باوەجانی بەڕێکەوت.

شەریف باجوەر بڕیاری وابوو بە ڕێپێوان و مانگرتن لە خواردن لە شاری مەریوانەوە تا سەلاسی باوەجانی «نوزە و دەنگی ئەو هەشت توتکە سەگەبێت» کە لە گەڵ دایکیاندا بە دەستی مرۆڤی بێبەزەیی هەڵواسران.

شەریف باجوەر بەرپرسی کومەیتەی قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و یەکێک لە چالاکانی ناسراوی ژینگە پارێزییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە ساڵی ۲۰۱۱ لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەێیک لە زیندانەتاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی مەریوان و زیندانی مەریواندا ژیانی بەسەر بردوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆكتۆبر ۲٠۱٦ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان‎
1
ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆكتۆبر ۲٠۱٦ بەرانبەر بە ۱٠ ره‌زبه‌ر تا ۱٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.

لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

له‌سێداره‌دان
بەرپرسانی زیندانی ورمێ پێوەن کە سزای ئێعدامی زەینەب سکانوەند جێبەجێبکەن ، دەنگۆی ئەوە هەیە کە سزای ئێعدامی خاتو زەینەب سکانوەند بە هۆی دووگیان بونییەوە وە دواخراوە کە بەم زوانە سزاکەی جێبەجێ دەکرێت.

بەداخەوە لە مانگی دەربازبوودا ژماره‌یكی زیندانی کورد کە ناوەکانیان لە لایەن کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاشکرا کرابێت و ڕاگەیەندرابێت له‌ سێداره‌ دران.بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر جار ناوی ئێعدامییەکان ناسراو بە سزای جۆراو جۆر لە لایە کاربەدەستانەوە ڕاناگەێندرێت و مێدیایی ناکرێت.

سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ۲۷ی ره‌زبه‌ر بەندکراوێکی کورد بە ناوی «فەردین سلێمان پەنا»کوڕی عەزیز ،خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،لە بەندیخانەی میاندوواو بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان لە سێدارە درا.

سەرلەبەیانی ڕۆژی ۳ی ڕەزبەر دووبەندکراوی کورد بەناوەکانی بەختیار خالیدی خەڵکی شاری سەڵماس وشقرش میرزاپوور خەڵکی شاری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزیندانی سەڵماس ئێعدام کران.

دەسبەسەر كردن و به‌ندیخانه‌

«دەستبەسەركردن، بانگهێشت و سزا دەرکردن ،دۆسییە سازدان و گوشار»

لەم مانگەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکران یان ڕەوانەی دادگا و ناوەندە ئەمنییەکان و بانگهێشت و یان بۆ ئەم هاوڵاتییانە حوکم بڕدرایەوە و یان گوشار خرایه‌ سه‌ریان.

ڕزگار ئەمینی خەڵکی شاری ورمێ ودانیشتووی شاری شنۆ بەهۆکاری نادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕۆژی یەکشەممۆ ۱۱ی ڕەزبەر دەستبەسەرکرا وڕاگوازرا بۆشوێنێکی نادیار.

خوێندکارێکی کورد خەڵکی گوندی زێوەی سیلوانای ورمێ بەناوی محەممەد ئێحسانی کوڕی عەلی خوێندکاری بواری مافەکانی زانکۆی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

دوچالاکی کوردی بەناوەکانی ئومێد ئەحمەدی ومێهرداد سەبووری رۆژی ۱۲ی ڕەزبەری بانگهێشتی دادگا کران.

سێ شەممە ۱۲ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی لە لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە چالاکانی کرێکاری دادگایان بەڕێوەچوو. لەم دادگایەدا کە ۳ کاتژمێری خایاند، چالاکانی کرێکاری «مێهرداد سەبووری، ئۆمێد ئەحمەدی، ئارام محەمەدی، شاهۆ سادقی» بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دادگای کران.

هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگوندی قەرە گوڵ سەربە شاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هەڵیان کوتایە سەر سێ بنەماڵە بەناوەکانی “یونس حەسەنپوور،بایزید حەسەنپوور و ئەسعەد حەسەنپوور”و بێ ڕێزییان پێ کردن.هەروەها هۆشدارییان پێدان کەئەوکەسانە هەرچی زووترە سەردانی ئێدارەی ئیتلاعات بکەن.پاشان دەستیان کردبوو بەپشکنینی ماڵەکەیان وهەندی لەکەلوپەلی ئەوکەسانەشیان لەگەڵ خۆ بردبوو.تاهەنووکەیش دیارنییە هۆکاری ئەم پەلاماری هێزەکانی ئیتلاعات بۆچییە.شەوی پێنج شەممۆ ٨ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاویش دوو هاوڵاتی کورد خەڵکی ئەو گوندە(قەرەگوڵ) بەناوەکانی “عەلی بەرناسر” ناسراو بە عەلی قەرەگوڵی و”حەسەن حەمزەپوور”کوڕی محەممەد ڕەسووڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا وڕاگوازران بۆ شوێنێکی نادیار.

کاتژمێر ۹ی سەرلەبەیانی ۱٥ی ڕەزبەر هێزەکانی ئیتلاعات و ئینتزامی کۆماری ئیسلامی چوار کەسیان بە ناوەکانی بەهرە عارفی شێخ ــ سەیران خۆرنکاــ ڕۆژین ڕەزایی ــ ئارتین حەسەنزادە لە خۆ پیشاندەران ڕۆژانی پێشویان لە ماڵەکانییاندا بە مەبەستی چاو ترسێن کردنی ڕێگری کردن لە درێژە پێدانی ناڕەزایەتییەکانی مه‌ریوان دەستبەسەر کرد ، ڕێپێوانەکان شێلگێرتر لە پێرێ بوو و خۆپیشاندەران ئەمجارە خوازیاری ئازاد کردنی بێ شەرت و مەرجی دەستبەسەر کراوەکانن.

ڕۆژی پێنج شەممۆ ۱۵ی ڕەزبەر ۴۰ کەس لەهاوڵاتیانی بۆکانی لە ناویاندا ئیمامی جەماعەتی گوندەکانیش پێش چاو دەکەوێ لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر کران.

ڕۆژی پێنج شەمە ۱٥ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی هێزە کانی ئیتلاعاتی شارستانی بۆکان دەڕژێن بەسەر ماڵی “ئەمین مەحمودی” دا و ناوبراو و کوڕێکی دەستبەسەر دەکەن.

دوشەممۆ ۱۹ی ڕەزبەری ۹۵ی هەتاوی تەشەنە و بڵابوونەوەی ئەنفڵۆئانزا لە زیندانی ئیلام و پێڕانەگەیشننی پزیشکی بووە بە هۆی پەژارە ونیگەرانی زیندانیان و بنەماڵەکانیان.

دڵشاد وەسیمی ۲۷ ساڵان کە ڕۆژی ۱٤ی ڕەزبەر ۹٥ هەناردەی زیندانی «ڕەجایی شاری کەرەج» کراوە، جێ دەستی ڕەش و مۆر هەڵگەڕاو و هەڵڕووشان بە دەور مل و قوڕگییەوە دیار بوەو دۆخێکی دەرونی زۆر ناجێگیری هەبوە. دڵشاد وەسیمی هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری پاوە لە کرماشان بە هۆی ئەشکەنجە و سازدانی «شانۆی ئێعدام» لە لایەن دامەزراوە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی و ڕۆحیدایە و هیچ چارە سەریکی بۆ نەکراوە.

ڕۆژی یەکشەمە ۱۹ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی هاووڵاتیکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆی ئەشکەنجەی زۆرەوە لە لایە ئیتلاعاتەوە هەناردەی نەخۆشخانە دەکرێت. «حاسڵ عەزیزی» کە ماوەێیکە بە تۆمەتی پەیوەندی بە حیزبێکی ڕۆژهەڵاتییەوە لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە ڕۆژی یەکشەمە لە ئەنجامی ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆرەوە بۆ ئەوەی دان بە تاوانی نەکراودا بنێت، دۆخی جەستەیی تێک دەچێت و بەناچار هەناردەی نەخۆشخانەی گشتی لە شاری شنۆ دەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە ۱۹ ڕەزبەر ئەحمەد تەمویی، بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لقی ۱۰ لێپرسینەوە دادگای شۆرشی شاری ورمێ کەوتە بەر لێپرسینەوە و بە تۆمەتی پەڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای ناردنی هەواڵ سەبارەت بە لەسێدارەدانەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگەیاندنەکان و ناوەندە مافەمرۆڤیەکان، ئەم تۆمەتانەی پێڕاگەیەندرا.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران گوشاری خستۆتە سەر زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد کە دەبێ لەپرۆگرامێکی تلەڤزیۆنیدا ئامادەبێت بۆ دان پێدانان ،و ئەگەر ناوبراو ئامادە نەبێت بۆدان پێدانانی تلەڤزیۆنی لەپێدانی مەرەخەسی(پشوو) بێ بەری دەکرێت.

مێهرداد سەبوری، ئۆمێد ئەحمەدی، شاهۆ سادقی، ئارام محەمەدی، ڕۆژین ئیبراهیمی ودڵنیا سەبوری بە تۆمەتی پەڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ۱ ی ئایار لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.لقی یەکی دادگای شۆرشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە مێهرداد سەبوری بە یەک ۱ ساڵ، شاهۆ سادقی بە ۳ مانگ، ئۆمێد ئەحمەدی بە ساڵێک، ڕۆژین ئیبراهیمی بە یەک ساڵ، ئارام محەمەدی بە ۳ مانگ و دڵنیا سەبوری بە ساڵێک زیندان سزا دەدات.

بارمته‌، شه‌ڕی نه‌رمی كۆماری ئیسلامی له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا/مەنیژە فاتحی و سه‌حه‌ر فه‌یزی بەدانانی (بارمتە) بەشێوەی کاتی ئازادکران.

ڕێدارانی زیندانی سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سوکایەتی وتۆمەت بۆزیندانیانی سیاسی هەڵدەواسن وئەم تەرزە بەچەشنێکی مەترسیدار لەم مانگانەی دواییدا تەشەنەی ساندووە.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بەرپرسان وڕێدارانی زیندان دژبە زیندانیانی سیاسی بیانوو دێننەوە وبەتۆمەت وسوکایەتی وبیانوو هێنانەوەی پڕوپوچ ئاستەنگییان بۆ دێننە ئاراوە.

هاوڵاتی کورد سەعدی خالدیان خەڵکی دێولان(دهگلان) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دوشەممۆ ۲٦ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکرا.

چەنگیز قەدەم خێری بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی مەسجد سلێمان بە هۆی نەخۆشی لاقەکانیەوە بۆ چارەسەری و دەرمان کردن پێویستە بنێریەتە نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە، بەڵام بەرگری لە ناردنی دەکرێت.

لە ( ۲۵ ڕەزبەری۹۵ هه‌تاكوو ۲۸ی مانگ) چەندین کەس لە هاووڵاتییانی کامێرانی دەستبەس کراون:«حوسەین ڕۆحانی ، حەسەن قوربانی و حەیدەر قوربانی» ئەو کاسانەن کە ناوەکانییان ئاشکرا بوە و لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێرانەوە بە هۆکاری نادیار و بێ مۆڵەتی دادگا دستبەسەر کراون.هەروەها هەواڵی دەستبەسەر کردنی ۸کەسی تر لە هاووڵاتییانی گوندی “تەختی زەنگی” مان پێگەیشتوە کە هێشتا ناو و کەسایەتی ئەو کەسانە ئاشکرا نەبوە و لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتی کامێرانەوە قۆڵبەست کراون و ڕاپێچی ئەو ناوەندە کراون .

سۆران ڕەشیدی چالاکی سیاسی کورد خەڵکی مەریوان، لە کاتی گەڕانەوە لە باشوری کوردستان بۆ ڕۆژهەڵات لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ دەستبەسەر دەکرێت.

شەڕی نەرم (سارد) لەڕێی بارمتەوە/ ماریا کەوسەری به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا

ڕۆژی ۲۰ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی دوو کەس لە کامێراوان و هونەرمەندانی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییە وە دەستبەسەر دەکرێن. هونەرمەندان مێهدی تەوەکولی و موحەمەد عەبدی لە شەقامی بلواری شاری سنەدا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر كران.

هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات وسپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممۆ ۱۵ی ڕەزبەری ئەوساڵ بە پەلاماری هاوکات و پلان بۆ داڕێژروو بۆ سەرماڵی تاقمێکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردی بۆکان و دەوروبەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بەلێدان و بێ ڕێزی واندن بەرانبەربە ئەندامانی بنەماڵەکانیان دەستیان دایە دەسبەسەری ڕێژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە زۆرینەی دەستبەسەرکراوان (گەنجان ومێرمنداڵانی کەم تەمن وهەندێکیشیان مەلای مزگەوتەکان)بوون.پاش ئەشکەنجە ولێپرسینەوە زۆربەی ئەم هاوڵاتیانە بەدانانی بارمتە وبەشێوەی مەرجداڕ وبەشێوەی کاتی ئازاد کروون؛بەڵام لەنێو ئەم گیراوانەدا چوارکەس بەناوەکانی ((عەبدولغەفوور ئاسوار،یەعقووب نوورە،کەماڵ عەلی ئەقدەم وهەژار فارووقی))هێشتا لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی لەورمێ ڕاگیراون و نیشانەکان باس لە گوشار و ئەشکەنجەی لە ڕادەبەدەرە لە سەریان.

لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی كورد« حاتەم کامەران هاوڵاتی کوردی خەڵکی ورمێ» کە لەزیندانی ناوەندی ورمێیە بەتۆمەتی هاریکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ۱۸مانگ زیندانی بۆ بڕیوەتەوە.

عادڵ حسێن زادە ۲٦ساڵ تەمەن و یاسین کەنعانی ۲۹ ساڵ تەمەن دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوو حەوتەی پێش لەلایەن هێزکانی سەربە وەزارەتی ئێتلاعات کەجلی مەدەنییان لە بەردا بوو دەستبەسەر کران و لەو دەمەوە تا ئێستە هەواڵ و زانیارییەک لە هەمبەر چارەنووسیان لە بەر دەست نییە.

کۆڵبەران و مین

ڕاپۆرتی پێوەندی دار لەگەڵ مین ودۆخی کۆڵبەران لەم مانگەدا:
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مین لە ۷۰۶۲۵۰ هێکتار لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە.

هێزە کانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ۱۰ ره‌زبه‌ری ساڵی ۹۵ی هه‌تاوی، کۆڵبەران لە سنوور چۆمان دەدەنە بەر دەسترێژ و گەنجێکی ۲۱ ساڵان «مهدی ڕەحیم زادە» خەڵکی ئاوایی بڵەسەن سەر بە شارستانی بانە دەکوژن.

لەدەورووبەری شاری سەوڵئاوا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنکە وبارەگایەکی سەبازی چۆڵکراوی سپای پاسداران کەپاش چۆڵکردنی مابوویەوە بووبەهۆی برینداربوونی ئەم دوگەنجە« یه‌كیان ۱۹ ساڵان بەناوی جەماڵ فەتحی وئه‌وه‌ی دیکەش ۲۷ ساڵ بەناوی ئارمین عەبدوڵاهی». ئەم کارەساتە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممۆ ۱۸ ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ڕووی داوە.

ڕۆژی ۲۱ی ڕەزبەر لە دەڤەری بەردەسۆران سەر بە شارستانی پیرانشار له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،هێزه‌كانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کاروانی کۆڵبەران دەدەنە بەر دەسڕێژ. بە هۆی ئەو دەسڕێژانەوە کۆڵبەرێک کە خەڵکی پیرانشار بوە بە توندی بریندار دەبێت.

شەوی هەینی ۲۳ی ڕزبەر ئەحمەدی نەزەری کوڕی فاتێح لەناوچەی شێخ ساڵە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

۲۳ڕەزبەری ۱۳۹٥هەتاوی پۆلێک کۆڵبەری کورد لە دەڤەری سۆمابرادۆس سەر بە ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە ئاکامدا کۆلبەرێک گیانی لە دەستدا.ئەم کۆڵبەرە گەنجە ناوی حەسەن ئەمینی و ۲۰ساڵ تەمەنی بوە کە بۆ بژیوی ژیانی ڕۆژانە دەستی داوەتە پیشەی مترسیداری کۆڵبەری و لە نێوان سنوری دەستکردی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەری کردوە.

ڕۆژی یەک شەممە ۲٥ی ڕەزبەر لە دۆڵی هەرات لە نێزیکی نەوسوود ئەشکان فەتاحی ۱۹ ساڵان کە بە پیشەی کۆڵبەری سەرقاڵ بوە، دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە ئینتزامیەکان کۆماری ئیسلامی و بە گرانی بریندار دەبێت.

کرێکاران وناوەندی پیشەکان

ڕاپۆڕتی تایبەت بەکرێکاران:

ڕۆژی یەکشەممۆ ۱٨ی ڕەزبر گەنجێک باناوی «غالب مەلایی» لەگوندی تودارمالا سەربە شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکا کارکردند بەهۆی داڕمانی چاڵاو ونەبوونی کەرەستەی پاراستن گیانی لەدەست دا.

مامۆستای زانکۆی پەیام نوری مەریوان حامید کۆنەپۆشی ڕۆژی یەکشەمە ۲٦ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی، کاتێک دەچێت بۆ ئەوەی یەکەم ڕۆژی وانەگوتنەوەی لە زانکۆی پەیام نوور بەڕێ بکات، زۆر بەڕێزەو پێدەڵێن؛ مامۆستا باش دەزانیین کە مامۆستاێیکی لێهاتویت و بە باشی وانەکانت دەڵێیتەوە بەڵام ئیتر ئیزنی وانە گوتنەوەتان نییە.

پترلە نیوەی بازاڕیانی کرماشان تایەک ملوێن تمەنیش بەدەستیانەوە نییە.

رۆژی سێشه‌ممه‌ ۴ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، «میلاد مورادی» كاتی كاركردن و دامه‌زراندنی ئاسانسۆر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه‌، له‌ نهۆمی حه‌وته‌م كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ ده‌ست دا.

ژینگەپارێزی و تەندرستی:

ڕاپۆرتی پیوەندی دار بە ژینگە و تەندروستی لە م مانگەدا:

گوندێک بەناوی «میراولی» سەربەشارستانی پاوە لە پارێزگای کرماشان ئاوی خواردنەوەیان نییە. بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئەم گوندە ۱٨۰ ماڵەییە ئاوی پاکژی خواردنەوەیان دەست ناکەوێت وناچار لە شارەوە دەیکڕن.

سێ ئاگرکەونەوەی دیکە لە دارستان ولەوەڕگەکانی کوردستان هاتە ئاراوە وبووبە هۆی خەسارێکی گران لە سروشتی ڕازاوە و بەپیتی کوردستان.دارستان ولێڕەوارەکانی سەیرانبەند لەناوچەی حەیدەرییە سەربەشاری گێڵان غەرب لەلایەنن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا. هەروەها بۆجاری چەندەم ئاگر لەدارستانەکنی ناوچەی ناودار سەربەگێڵانغەرب بەردرا.

قامیشەڵانەکانی گۆلی زرێبار ئاگریان تێبەردرا.

ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی «گرمه‌زنا و شەشوول» کە بە شێکە لە لەوەڕگەکانی گوندی «نوئێل» سەربە شاری جوانڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نیوەڕۆی دوێنێوە تا سەرلە بەیانی ۲۱ ی ڕەزبەر لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە تووشی ئاگرکەوتنەوە هات.

ڕێژەی زۆری نەخۆشی ئایدز لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی هەینی ۲۳ی ڕەزبەر، دارستانەکانی چیای (قەله‌ بەرد) لەناوچەی مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تۆپ بارانی پایەگای (بیەکەڕە)تووشی ئاگرکەوتنەوە هات.

خەمساردی لە نەخۆشخانەی پاوە دەبێتە هۆی مەرگی منداڵێک. ڕۆژی شەمە ۱۷ی ڕەزبەر کاتژمێر شەش و نیوی سەرلەبەیانی، ژنێکی دووگیان (شەش مانگان) کە بە بەرەژانەوە دەڕوات بۆ نەخۆشخانە، کەچی بەشی منداڵ بوونی نەخۆشخانە بە خەمساردیەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکەن و ئەو ژنە وەری ناگرن و ژنە لە گەڕانەوەدا لە ماڵی خویاندا منداڵەکەی لەبار دەچێت و دوای دووسێ خولەک منداڵ تەڵەف دەبێت.

ماوەیەکە شەپۆلێکی نوێ لە پاڕازیت، شوخت دەخاتە سەر تۆڕی مێدیاکان لە شاری كامێران و بوەتە هۆی ئەوەی خەڵکی نەتوانن بینەری تۆرە مێدیاییەکان بن.

هەستیاربوونی لەش بە پنی سیلین، مەترسییەکی بێدەنگ/مناڵی کوردی بیجاڕی گیانی لەدەست دا

شارۆمەندانی مهابادی ماوەیەکی زۆرە کە بۆ خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی خاوێن وپاک ، ناچارن ئاو بکڕن.شارۆمەندانی بەشێکی زۆر لە شاری مهاباد بە تایبەت گەڕەکە هەژارنشینەکان لە گەڵ کێشەیەک ڕووبەڕوو بونەتەوە بە چەشنێک کە لە هەندێک گەڕەکەکاندا ئاوی لێڵ و قووڕاوی ،بۆگەن یا ئاوێکی کۆلۆراوی دەگاتە ماڵەکانیان.و ئەمە بوە بە هۆی ساز بوونی کێشە بۆ خەڵکی مهاباد و گوندەکانی نێزیک لەم شارە.

بەشەکانی دیکەی پێشێل کاری مافی مرۆڤ

ژنان،منداڵان،خۆکوژی،خزمه‌تگوزاری و…

ئاڕوختە بوونی قوتابخانەکان وکەمبوونی شوێنی فێرکاری و وانەکوتنەوە یەکێک لەگرفتە سەرەکییەکانی ناوەندی پەروەردە وفێرکاری شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

سێشەمە ۱۳ی ڕەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی هاووڵاتیانی شارستانی مەریوان لە گردبوونەوەێیکی ناڕەزایەتیدا سەردانی «فەرمانداری» مەریوانیان کردوە و به‌یاننامەی ناڕەزایەتی، هاوپێچ لەگەڵ ٥هەزار واژۆی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری جادەی مەریوان ــ سنەیان گەیاندە بەرپرسانی شار و لە بەرفەرمانداری شارەوە بۆ گۆڕەپانی یاری کەوتنەڕێ. بە کۆبونەوە وڕاوەستان لەو شوێنەدا، پەیامی ناڕەزایی دەربڕینەکە بۆ جەماوەری ئامادە بوو خوێندرایەوە.

کچێکی تەمن ۱۵ ساڵ خەڵکی ئاوایی نێروێ سەر بە نودشەی شاری پاوە بە هۆی نەبوونی ناسنامه‌ی ئێرانی«شناسنامه» لە خوێندن بێ بەش کرا.

چوارشەمە ۱٤ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی لە گوندی “دەرەویانی شێخ”سەر بە ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز لاوێک خۆی دەکوژێت . بەپێی هەواڵەکە جەهانگیر میری کوڕی سادق میرە تەمەن شازدە ساڵان بە هۆکاری نادیار بە تاپڕێک خۆی كوشت.

پێنج شەمە ۱٥ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی گەنجێک لە شاری بۆکان خۆی کوشت. بەپێی هەواڵەکە ئەو گەنجە بە ناوی (ئا ـ م) دانیشتوی گەڕەکی زیبا شاری بۆکان بوە.

۴۸ هەزار هاوڵاتی کوردی فەیلی لەپارێزگای ئیلام لەمافی خاوەندارییەتی ومافە سەرەتییەکانی هاوڵاتی بوون بێ بەشن.

۱۶ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۵ هه‌تاوی کرێکارێکی خەڵکی گوندی گوڵچێر سەر بە شاری مەریوان بە ناوی «ئێقباڵ قادرپوور»به، بە کارهێنانی چەک دەستی دایە خۆکوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی یەکشەمە ۱٨ی ڕەزبەرکچێکی ۲۱ ساڵان لە گەورە دێی سونەتە سەر بەشارستانی سەقز بە هۆکارێکی نادیار ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و لە پاش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە دەکرێت بەهۆی قوڵێ و زۆری سوتانەکەیەوە گیانی لە دەست دەدات.

ڕۆژی ۱۷ ی ڕەزبەری ۹٥ی هەتاوی ژنێکی ٤۲ ساڵان کە خاوەنی دوو منداڵ بوە لە گەڕەکی ئاساوڵه‌ سەر بە ناوچەی نایسەری شارستانی سنە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سێ شەممۆ ۲۰ ی ڕەزبەری ۱۳۹٥ی هەتاوی کچێکی تەمەن ۱۷ ساڵ لەگوندی پووشاوێی سەربەشاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەماڵی باوکیدا خۆی هەڵواسی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

هێزە سنوورییەکانی شاری ماکۆ لەناوچەی سنووری (گوندی خولخولە) دەسڕێژیان کردە سەر ئوتومبیلێکی نەفەرهەڵگر وهەرسێ کەس دانیشتووی ناو تڕۆمبێلەکە گیانیان لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ژمێریاری ئێران، ئەنجامی گەڵاڵەی ژمێریاری لە تێچوو وداهاتی بنەماڵە لەساڵی ۱۳۹٤، لەسەر پێوانەی کەم داهات ترین بنەماڵە کە لە جوگرافیای سیاسی ئێران دەژی، لەپارێزگاکانی ئیلام بەداهاتی نێوەنجی ساڵانەی هەربنەماڵە ۱۹ ملوێن و ۷۹٨هەزارتمەن و لە پارێزگای سنە ۲۰ ملوێن و ۱٤٥هەزارتمەن بووە، پڕداهات ترین بنەماڵەی ئێرانیش لەتاران، هورموزگان وئەلبورز دەژین.

لە بەرەبەری ئاوایی خەوتنی (کاتژمێر ۱۱) یەکشەمە ۲٥ ڕەزبەردا لە شاری بروجرد سەر بەپارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باوکێک کچە ۱۳ ساڵانەکەی لە سەر شەقامێکدا دەکوژێت.

۲٨ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی کاتژمێر ٨، فەردین قوربانی لەماڵەکەی خۆیدا بە شێوازی خۆ هەڵواسین (پەت هەڵخستن) کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

مێهران حاتەمی نەژاد گەنجێکی تەندرووست و تێگەیشتوو لە بنەماڵەیەکی هەژار کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی تێچووی خوێندن، بەچەکی ڕاوکردن کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

محەمەد ڕەزا شادانفەڕ ۳۶ ساڵ تەمەن وخاوەنی ژنێک ومنداڵێک بەهۆی هەژاری ونەبوونی بژێوی ژیان لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

کاتژمێر ٤ی ئێوارە ژنێکی تەمەن ۲۲ ساڵ بەناوی سومەییە ئەڵماسی سەرەڕای ئەوەی خاوەنی مێرد ومنداڵێک بوو بەهۆی هەژاری وداهاتی کەمی مێردەکەیەوە کەکرێکاربوو وەتوانای دابین کردنی هەزینەی ژیانی هاوبەشیانی نەبوو لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

هەروەها کەسێکیش لەشاری گێڵان غەرب لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی پارەی دەوا ودەرمانەوە خۆی دەکوژێ کەهێشتا ناوەکەی نەزانراوە.

لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان