جـعیت حقوق بشر کردستان- پارلمان اروپا ایران را بخاطر نقص حقوق بشر محکوم کرد

پەڕلەمانی ئەورووپا وێڕای مەحکووم کردنی ئێران،خوزیاری پێداچوونەوەزئ ولێکۆڵینەوە لەمەڕ پێشێلکارییە بەرفراوانەکان بوو لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،۲۶۵ کەس لەنوێنەرانی پەڕلەمانی ئەورووپا لەبەیانییەیەکی هاوبەش پێشێلکاری مافی مرۆڤیان لەئێراندا مەحکووم کردوخوازیاری پێکهێنانی کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوە لەهەمبەر کوشتنی زیندانیانی سیاسێ،ڕادەستکردنی خوڵقێنەرانی جینایەتی دژبە مرۆڤایەتی بەدادگای نێودەوڵەتی وخستنی سپای پاسداران لەنێو لێستەی ڕەشەوە.

نوێنەرانی واژۆکار بەدەربڕینی دڵگرانی وپەرۆشی لەڕێژەی هەرەزۆری ئێعدامەکان لەئێران جەختایان کردەوە کەپترلە۳۰۰کەس لەیەکەم خولی سەرۆک کۆماری حەسەن ڕۆحانی ئێعدام کراون.

ئەم بەیانییە ئاماژەی بەڕاپۆڕتی لێبوردەیی نێودەوڵەتی کرد کە کوتوویەتی ئێران بەتەنیایی ،۵۵ لەسەدی ئێعدامەکانی بەناو ی خۆیەوە تۆمار کردووە لەجیهاندا لەساڵی ۲۰۱۶دا.

هەنووکە ئێران زۆرترین ئێعدامەکان لەهەموو جیهاندا جێبەجێ دەکات.هەروەها ئێران خاوەنی پلەی یەکەمی لەئێعدامی زیندانیان سیاسی هەیە کەلەکاتی دەسبەسەری تەمەنیان خوار ۱۸ساڵ بووە.

دەقی بەیانییەکە ئاماژە دەداتە لێدوانەکانی ئاشکرای ڕۆحانی کەلە تلەڤزیۆنی ئێرانەوە بڵاوکرابوویەوە،کەلەوا ڕۆحانی ئێعدامەکانی بەیاسایەکی گونجاو یاسای خودا شوبهاندبوو.لەبەشێک لەبەیانییەکەدا داوا لەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی کراوە کەپێش بەدرێژەی جینایەتەکانی ئێران لەعێراق وسوریا بگرن.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی ڕوون وبەردەوام پێشێلکاری مافی مرۆڤی کردووە بە یاسا وتابەئێستە سەدان کەسی ئێعدام وڕێژەیەکی زۆریشی بەزیندانی درێژخایەن مەحکووم کردووە.

http://www.kmmk.info/ku/7325
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Webb​​: www.kmmk.info​
E Mail:​ ​ info@kmmk.info
Facebook:​ ​ https://www.facebook.com/kmmkurdistan
Twitter: ​ ​https://twitter.com/KmmKurdistan
Telegram: ​ ​https://t.me/kmmkkurdistan