جـعیت حقوق بشر کردستان-نیروههای رژیم اسلامی به روستای نی از توابع مریوان یورش بردند

هێزەئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هەڵیان کوتایە سەر گوندی «نێ» لەشاری مەریوان‎
http://www.kmmk.info/ku/10164

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧١٧ کوردی (١٣٩٦ی هەتاوی) هێزە ئەمنیی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەجلی مەدەنییەوە لەبۆسەیەکدا کە بۆ دووکەسیان بەناوەکانی تەحسین دادڕەسی ناسراو بە «تەحسین سەردۆشی» و «ئارام نیک پەی» لەگۆڕەپانی ستادیۆمی شاری مەریوان دانابوو لەشەڕو تێهەڵچوونێکی درێژخایەن و لەڕێی بەکار هێنانی چەکەوە ئەو کەسانە دەسبەسەر دەکەن وتەنانەت برینداریش دەکرێن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەو هێزانەی کە پەلاماری ئەو دوو کەسەیان داوە پێنج ماشین بوون ولەشاری سنەوە نێردرابوون هەربۆیە دوابەدوای ئەوڕووداوە دە ماشێنی دیکە لەسنەوە هاتبوون وهەڵیان کوتایە سەر گوندی نێ و داوایان لەچەن بنەماڵەێیک کردووە کە پێویستە کوڕەکانیان ڕادەستی ئەوان بکەن وئەگەر ئەو کارە نەکەن ژیانتان لێ دژوار دەکەین هەربۆیە لەگەڵ بەرنگاری خەڵک ڕووبەڕوو دەبنەوە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تەقە لە خەڵک دەکەن و بەو هۆیەوە گولە بەر چەن ماڵێکی هاوڵاتیان و مزگەوتی گەورەی گوندی نێ دەکەوێت.

بە پێی دواین زانیاریەکان ئێستەیش ئەو گوندە لەڕەوشێکی نائاساییدایە وگەمارۆو چاودێری هێزە ئەمنییەکانی لەسەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان