جـعیت حقوق بشر کردستان- دو گزارش

کۆماری ئیسلامی ئێران سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان تۆپباران دەکات‎

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ دووشەممە ۳ی ژوییەی ۲۰۱۷ی زایینی، تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بناری هەڵگوردیان لە دەڤەری سۆران و نیزیک سنووری حاجی ئۆمەران تۆپباران کردووە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا ژنێکی کۆچەر بریندار بووە و زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی ئەو هەرێمە گەیشتووە و هەروەها زیاتر لە ۱٦ سەر لە مەڕ و ماڵاتی خەڵکی گووندی کونەڕێ لە بناری هەڵگورد لە ناوچوون. شایانی باسە کە دەوڵەتی ئێران، هەموو ساڵێ لەکاتی پێگەیشتنی بەروبوومی خەڵکی ئەو ناوچانە بە بیانووی بێ بنەما دەست بە تۆپباران کردنی خاکی هەرێمی کوردستان دەکات.

خاکی باشووری کوردستان هەمیشە بۆتە جێی پەلاماری تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووپای تورکیا و هەر ئەوەش بووەتە هۆی خەسارمەندبوونی خەڵکانی دانیشتووی ئەو سنوورانە و هەتا ئێستا دەیان کەسی سڤیل بوونەتە قوربانی دەستدرێژییەکانی ئەو ۲ دەوڵەتە.

کۆماری ئیسلامی ئێران سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان تۆپباران دەکات

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Webb​​: www.kmmk.info​
E Mail:​ ​ info@kmmk.info
Facebook:​ ​ https://www.facebook.com/kmmkurdistan
Twitter: ​ ​https://twitter.com/KmmKurdistan
Telegram: ​ ​https://t.me/kmmkkurdistan
دەست بە سەرکردنی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە باشوری کوردستان‎

بە پێ هەواڵێک کە بە ناوەندەی کۆمەڵەی مافی کوردستان گەیشتووە یەکێک لە ئەندامانمان بە ناوی عەدنان ڕەشیدی کە خەڵکی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەهۆی گووشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاوارەی باشووری کوردستان و شاری پێنجوێن بووە، لە لایەن ئاسایشی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراوە و دوای ماوەی چوار کاتژمێر هێشتنەوەی لەو ناوەندە ئەمنییەی شاری پێنجوێن ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە و تەنانەت بنەماڵەکەیشی ئاگاداری نین کە بۆچی گیراوە و بۆ کوێ بردراوە.

ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەستبەسەرکردنی ئەو هاوکارەمان شەرمەزار دەکەین و لەهەمان کاتدا داوا لەدەزگا پەیوەندیدارەکان و بەرپرسانی هەرێم دەکەین کە بە زووترین کات ئەو بەڕێزە ئازاد بکەن. هەروەها داواکارین ڕێکخراوە مافی مڕۆڤییەکانی کوردستانی و نێودەوڵەتی، گووشار بخەنە سەر بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ ئازادکردنی ناوبراو و هەروەها چارەسەری ئەو کێشانەی لەبەردەم چالاکانی مەدەنی و پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو هەرێمەدا بوونی هەیە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

دەست بە سەرکردنی ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە باشوری کوردستان

Webb​​: www.kmmk.info​
E Mail:​ ​ info@kmmk.info
Facebook:​ ​ https://www.facebook.com/kmmkurdistan
Twitter: ​ ​https://twitter.com/KmmKurdistan
Telegram: ​ ​https://t.me/kmmkkurdistan

I​​​nstagram: ​https://www.instagram.com/kmmkurdistan