جـعیت حقوق بشر کردستان-در رابطه با بمباران شیمیائی ریژاو

۳۱ی پوشپەڕ ۱۳٦۷ و کیمیابارانی ڕێژاو ــ زەردە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:


لە دوایین ڕۆژەکانی کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراقدا دوابەدوایی بۆمبارانی کیمیایی حەڵەبچە و سەردشت لە لای حکومەتی بەعسی ئێراق و ئاژاوەێری کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئەمجاڕەیان لە بەرەبەیانی ۳۱ی پوشپەڕی ۱۳٦۷ی هەتاوی چەند فڕۆکەێیک بۆردمانی شاخ و دۆڵ و گوندی” زەردە “یان کرد .
لە ئەنجامی ئەو کیمیابارانەدا کانیاوی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە دەکەوێتە بەر ڕۆکتی ژەهراوی .
تەوژمی بای بەقەوەتی ئەو ڕۆژە بوەهۆیی ئەوەی لەو کاتەدا و کوتوپڕ کەس نەبێتە قوربانی و خەڵکیش بێ ئاگا لەوەی ئەو بۆمبانە کیمیایی بوون و سەرچاوەی ئاوەکەی ژەهراوی کردوە ، لەدوای خواردنەوەی ئاوەکە کەم کەم دەرکەوتەی کارەساتەکە ئاشکرا دەبێت، بەڵام تازە هیچ نەدەکرا و یەک بە یەک مرۆڤ و پەلەوەر و ئاژەڵەکان دەمردن یان بینایییان لە دەست دەداا .
ئەو بۆردمانانە هەر بە گوندی” زەردە” سەربە شارستانی سەرپێڵ زەهاو تەواو نەبوو بەڵکو هەر ئەو ڕۆژە گوندی “باباجانی” سەربە شارستانی داڵاهۆ و گوندەکانی “نساردێرە” و “شامار ” سەربە شەرستانی گیلان غەرب بۆردمانی شیمیایی کران بەڵام لێکەوتەکانی وەک گوندی زەردە نەبوون .
پێویستە ئەوەش بگوترێت ئەو ڕۆژانە هاوکات بوو لە گەڵ هێرشی گروپێکی نەیاری کۆماری ئیسلامی بۆسەر ناوچەی کرماشان و ئیلام کە بە مێرساد ناوی دەرکرد .
هەرئەوەش بوە هۆی ئەوەی کەس نەیزانی و نە ئێران و نە عێراقیش لە تاوانەدا نەچونە ژێر پرسیار کە ئاخۆ کۆماری ئیسلامی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەوهێرشە بەربڵاوە بۆردمانی کیمیایی کرد یان حکومەت بەعس و ئەرتەشی ئێراق بۆ پاڵپشتی نەیارانی ئێران کارئاسانی بۆ ئەو گروپە نەیارەی ئێران کردوە .
جێگای باسە بۆ ئەوەی ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرا نەبێت کاولکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرجەستە نەکرێتەوە قەت داوا نەکرا و ئیزن نەدرا لایەن و ڕێکخراوە بێلایەنەکانی مافی مرۆڤ و نێونەتەوەیی لێکوڵینەوەی ورد و باوەڕ پێکراو بۆ ڕای گشتی و جیهانی ئاشکرا بکەن و ئەو جنوساید و قڕکردنەی گوندی “زەردە”ش وەک کیمیابارانەکەی سەردەشت پەردەپۆش کرا و ئیستاش قوربانیانی ئەو کارەساتە بەو دەردە دەناڵێنن و قەرەبوێیک بۆ خەڵکە بێتاوانانە نەکراوە تەوە

 

http://www.kmmk.info/ku/7751

.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان