جـعیت حقوق بشر کردستان- خبر

ئاگرکەوتنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە‎

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, ۳۱ ی گەلاوێژ ۱۳۹٦ لە دەڤەری گوندی “سەردەرە ” سەر بە شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکیتر ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی بەر درا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر لەو ناوچە دوێنێ ئاگرکە کۆنتڕۆڵ کرابو بەڵام دیسان ئاگرکە هەڵگرساوەتەوە و ئێستا دارستانەکانی ئەو ناوچە لە ئاگردا دەسووتێت کە بەو هۆیەوە چالاکانی ژێنگە پارێز داوای یارمەتیان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرکە لە گەل کردوە تا بەهانای سروشتەوە بچن.

جێگای سەرنجە کە لە هەندێک لە شوێنەکاندا ئاگرکەوتنەوەکانی بۆ چەند جار دووپات بۆتەوە کە بە پێی سرووشتی دارەکانی کوردستان بە تایبەت دار بەڕوو کە دەتوانێت بە خێرای سەر لەنوێ وەچ دابنێت و سەرسەوزی ببخشێت بە سرووشت، مخابن بە مەبەستی بنبڕ کردن و وشکاندنی یەکجاری و لە ناوبردنی دارستانەکانی کوردستان بۆ چەند جار یەک دەڤەری تایبەت ئاگر دەدرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Webb​​: www.kmmk.info​
E Mail:​ ​ info@kmmk.info
Facebook:​ ​ https://www.facebook.com/kmmkurdistan
Twitter: ​ ​https://twitter.com/KmmKurdistan
Telegram: ​ ​https://t.me/kmmkkurdistan

I​​​nstagram: ​https://www.instagram.com/kmmkurdistan