جـعیت حقوق بشر کردستان-اعتصا ب غذای زینب جلالیان

مانگرتن لە خواردنی دەواودەرمانی (زەینەب جەلالیان) بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی

کوردستان‎


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ پارێزەری زەینەب جەلایان ، ئەمیر سالار داودی لە نامەیەکدا بۆ دادستانی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەواڵی مانگرتنی لە خواردنی دەواودەرمانی بریکارەکەی (موکل) ڕاگەیاند و سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی بریکارەکەی نوسیویەتی بۆ جارێکی دیکە داوا لە بەرپرسانی بەندیخانەی خۆی و بەرپرسانی ئەمنییەتی و قەزایی ئەو شارە و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و هەروەها بەرپرسانی باڵای وڵات لە مەڕ گارانتی تەندروستی دەروونی و جەستەیی بریکارەکەم دووپات دەکەمەوە و ڕادەگەیەنم کە مانگرتن لە خواردنی دەرمانەکانیان بەڕێزیان تا چارەسەری کێشەکانیان بەردەوامە و درێژەی دەبێت .

پارێزەر داودی لە نامەکەیدا بۆ دادستانی باڵای وڵات “ئایەتوڵا مۆنتەزری” نوسیویەتی :

دادستانی باڵای وڵات بەڕێز(حضرت) ئایەتوڵا مۆنتەزری وێڕای سڵاو و ڕێز ، لە مەڕ بریکارەکەم خاتو زەینەب جەلالیان بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنم کە تۆمەتبار لە ڕێکەوتی ۲٦ڕەشەممەی ۱۳۹٥ تا ئێستا بە هۆی کردەوە ناڕاستەکانی بەرپرسانی بەندیخانەی خۆی (شوێنی ڕاگرتنی بریکارەکەم ) لە ئامادەکردنی بەڵگەی دەوورەیی(مانگانە و حەوتانە) نەخۆشیدا بە چەشنێک کە دوور لە هەر جۆرە ڕاستیەکە و هەر وەها ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتگەلی چەوت و ناڕاست بە ناوەندە نێونەتەوەییەی و مافی مرۆییەکان ، بۆ نموونە ڕاپۆرتێک کە پشتڕاستکەرەوەی پێڕاگەیشتنەکان و فحسگەلی دەورەیی پزیشکیە لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو خاتوونەدا ، چوەتە مانگرتن لە خواردنی دەوا و دەرمانی بێ کۆتایی ! بەڕێز… حەز دەکەم سەرەڕای نیگەرانی و پەرۆشی لە دۆخی تەندروستی بریکارەکەم ، بۆ جارێکیتر ئەرکی بەرپرسانی گرتوخانەی خۆی و بەرپرسانی ئەمنیەتی و قەزایی شاری خۆی و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لە ئاستێکی باڵادا بەرپرسانی باڵای وڵات لە مەڕ گارەنتی تەندروستی دەروونی و جەستەیی بریکارەکەم دووپاتی کەمەوە و ڕادەگەیەنم کە مانگرتن لە دەرمانی بریکارەکەم تا کاتێک بەرپرسانی مافی پێشێل بکەن و لە کردەوەیەکی ناڕاستدا هەوڵی ئامادە کردنی ڕاپۆرتگەلی ناڕاست بدەن ، درێژەی دەبێت ! بەڕێز … ئاگادارن کە بریکارەکەم تووشی نەخۆشیگەلی زۆرە و بۆ نموونە نەخۆشی چاوو و ڕێخۆڵە و….. ئازاریی دەدات و لە کەمترین خزمەتگوزاری پزیشکی بێ بەریە. لە کۆتایدا هیوام وایە کە بەڕێزتان وەک بەرپرسێکی باڵای قەزایی خۆتان لە سەر ئەو مژارە ڕابوستن و بە وردی هەموو ئەو ڕووداوانە بخەنە ژێر لێکۆڵینەوە و بەرگری بکەن لە ڕوودانی ئەم کارەساتە .

(و من اللە توفیق) ئەمیر سالار داودی پارێزەری زەینەب جەلالیان

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە سازمانی لێبردویی نێو دەوڵەتی لە لێدوانێکدا لە ڕۆژی ۱۹ ئۆکتۆبر (چوارشەممە ۲۸ڕەزبەر) دووپاتی کردەوە کە زەینەب جەلالیان بەندکراوی کورد کە پاش دادگای کردنی نا دادوەرانە، بڕیاری سزایی زیندانی هەتاهەتای بە سەردا سپێندرا و لە بەندیخانەی خۆی ڕاگیراوە ، و لە ئێستادا ئەگەری لە دەستدانی چاوەکانی هەیە و بەرپرسانی قەزایی و بەرپرسانی قەزایی ڕێگری ناوبراوون بە ئەوی چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت .

زینەب جەلالیان ، بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە دایک بووی ۱۳٦۱ کە لە ساڵی ۱۳۸٦ دەستبەسەر و لە ساڵی ۱۳۸۸ بە تۆمەتی دەرباز بوون لە سنوور بە ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی دژایەتی لە گەڵ خودا (محارب) لە ڕێگای ئەندامیەتی لە پارتێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (پژاک ) بە سێدارە سزا درا ، سزای سێدارەی ناوبراو لە دادگای پێداچونەوا و دیوانی باڵای وڵاتدا پشتڕاست کرایەوە ، بەڵام پاش ناڕەزایی پارێزرانی دژ بەو سزاییە و زەخت و گۆشاری نێو نەتەوەیی ، سزای ئێعدامی ناوبراو بە پلەیەک شکا بۆ سزای زیندانی هەتاهەتای ، ناوبراو لە ئێستادا لە بەندیخانەی خۆی ، یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ورمێ بەندکراوە .

مانگرتن لە خواردنی دەواودەرمانی (زەینەب جەلالیان) بەندکراوی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

E Mail: info@kmmk.info
Telegram: https://t.me/kmmk_info
Webb: www.kmmk.info
Facebook: https://www.facebook.com/kmmkurdistan
Telegram: https://telegram.me/kmmk_info
Twitter: https://twitter.com/KurdistanKmmk