سردار عبدالله – بلشویزم و کمونیزم کارگری در تقابلی مشابه

“بەلەشەفیزم” و”کۆمۆنیزمی کرێکاری” لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی هاوشێوەدا!

 

“مێژووێ ئەو تاقم ودەستانەی سۆشیال دیموکرات کە بە دژی حیزبمان وەستاونەتەوە بە گشتی مێژووی پاسیڤیزم وتێک شکاویە ، لە مانگی تەموزی ساڵێ ١٩١٢ ئەم تاقمەو دەستانە کۆبونەوە لە دەوری یەکتر و دواتردەستەیەکیان ڕاگەیاند لە ئابی ١٩١٢بە ناوی (دەستەی ئاب) ئەم دەستەیە بۆ ئەوە پێک هات کە گورز لە حیزبمان بوەشێنێ بەڵام بە هۆی هەوڵی حیزبەوە خۆی گورزی بەر کەوت بەشێکیان لێی جیابوونەوە ونەیانتوانی حیزبیش  دامەزرێنن وتەنانەت نەیانتوانی کۆمیتەیەکی ناوەندیش دروست بکەن تەنها توانیان کۆمیتەیەکی ڕێکخستن دامەزرێنن بۆ کۆکۆکردنەوەی ئەو دەستەو تاقمانە بۆ جاری دووەم” ( لینین- الاشتراکیه والحرب – موقف حزب العمال الاشتراکی الدیموقراطی الروسی  من الحرب-ل۵۶- الدارالتقدم).

ئەمڕۆش هەندێ دەستەوگروپ وکەسایەتی هەن کە خۆیان بە چە پ ومارکسیست دەزانن هیچ قسەکەیەکیان لە سەر هیچ شتێکی تر نیە لەو هەموو گێژاوەی کە حیزبە قەومی ودینیەکان لە عێراق و کوردستان بۆ خەڵکیان دروست کردووە هەموو کاتی خۆیان داناوە بۆ دژایەتی کردنی  کۆمۆنیزمی کرێکاری لە بەرانبەر تاکتیکێک کە ئەمڕۆ بە عەمەلی دەیەوێ ئەنجامی بدات ئەویش چارەسەری کێشەیەکی خەڵکی ستەم دیدەی کوردستانە کە سەد ساڵە پێوەی دەناڵێنێ لە ڕێگای ڕیفراندۆمەوە بۆ سەربەخۆیی بەڵام ئەو تاقمە و دەستانەو کەسایەتیانە هەرچەندە هەریەک بە جۆرێک بیر دەکەنەوە کە لەگەڵ یەکتریشدا لە سەرزۆر مەسایل ناکۆکن و پێم وانیە بتوانن هیچ هێزێک یا رێکخراوە وحیزبێکیش دروست بکەن یا تەنانەت  ناتوانن کۆمیتەیەکی هاوبەشیش بۆ بە عەمەلی کردنی هەڵوێستەکەیان دروست بکەن لە دژی کۆمۆنیزمی کرێکاری ڕابوەستن ، تەنها هێزی ئەمان لەو لیبرالیزمەی گۆڕان وڕۆشنبیرەکانیەتی کە هێزێکی جەماوەریان هەیە . هەروەک ئەوکاتەی روسیا هێزی دەستەی ئاب لەپەیوەندیە  لیبرالیزمەکەی ” ناشا زاریا” بووکە کاری جەماوەری دەکرد وەک لینین لە هەمان سەرچاوەدا باسی دەکات.

بۆ ئەوەی ڕوونتر ىێت دەستەی ئاب یا گروپی ئاب  لە روسیا چی بوو چاکترە بچینە پەراوێزی کتێىەکەی لینین کە چۆن باسی دەکات وە کەسی یەکەمی ئەو دەستە یەش “ترۆتسکی ” بوو کە ئەمڕۆ بەشێکی ئەو دەستە وتاقمانەش کە دژایەتی کۆمۆنیزمی کرێکاری دەکەن خۆیان بە لایەنگری ترۆتسکی دەزانن  ، لە لاپەرەی ٧۴ ی هەمان سەرچاوە هاتووە ” ئەم دەستەیە کە تەنها بۆ دژایەتی کردنی حیزب پێک هات  لە لایەن تەصفویەکان ن وتروتسکیەکان و ئۆپورتۆنیستەکانەوە بوو تەنها کاریان دژایەتی کردنی بەلشەفیزم بوو ، ترۆتسکی ڕێکخەری ئەم دەستەیە بوو ، لە مانگی ئابی ١٩١٢ لە ڤیەنا ئەم گروپە راگەیانرا ، ئەوانەی بەشداری ناو ئەم گروپە بوون  پێک هاتبوون لە ئەنجومەنی گشتی بۆند وکۆمیتەی ناوچەی پشتەوەی قەفقاس وسۆشیال دیموکراتەکانی هەرێمی لاتفی ونوێنەرێک لە دەستە بچوکەکانی دەرەوەی ووڵات کە لە گەڵ تەصفویەکان بوون و ترۆتسکیەکان و پاسیفیستەکان وهەندێ دەستەی بچوک لە ناوەوەی روسیا کە لەگەڵ قاعیدەی حیزبدا نەمابوون  ، پاش سالێک تا ساڵ نیوێک ئەم گروپە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند بە هەوڵ توانای بەلشەفیەکان تێکشکا ونەما”

هەوەک چۆن لەمڕۆدا دەستەو تاقم وکەسانی خۆ بە کۆمۆنیست زان تەشهیرو سوکایەتی بە کۆمۆنیزمی کریکاری دەکەن بڕیاریان داوە تا سەر دژایەتی ئەم تاکتیکەی ریفراندۆم بکەن گروپی ئابی ئەو کاتەش چەند بریارێکیان دەرکرد دژی تاکتیکەکانی سۆشیال دیموکراتەکان وەک لەهەمان سەرچاوەدا باسی لێوە کراوە . ئەگەر چی ئەمان ناتوانن کەسێکی وەک ترۆتسکی کۆیان بکاتەوە وگروپێک یا رێکخراوێک دروست بکەن کە ساڵێکیش بخایەنی.

لە هەمان سەرچاوەکەی لینین دا لە لاپەرە ۵٧دا هاتووە دەڵێت” لە سەرەتای ساڵی ١٩١۴دا  سۆشیال دیموکراتەکانی لاتفی لەو گروپە بە فەرمی کشانەوە ،سۆشیال دیموکراتەکانی پۆلۆنیەکان پەشیمان بوونەوە لە بەشداری کردن لەو گروپەدا ، تروتسکی بە نافەرمی کشایەوە کە خۆی سەرکردەی سەرەکی بوو تێدا وە هەستا بە پێکهێنانی گروپێکی تر کە تایبەت بوو بەخۆی لە برۆکسل لە تەموزی ساڵی ١٩١۴ لە پاش ئەنجامدانی کۆنفرانسێک  کە کاوتسکی وفاندرفلدە و کۆمیتەی تەنفیزی سوشیالیستی نێو نەتەوەیی بەشداریان تێدا کرد ئەم گروپەش هەر بۆ دژایەتی کردنی ئێمە پێک هات ناوی گروپی ( برۆکسل)  بوو. “

 ئاکامی ئەو هەوڵ وتێکۆشانەی ئەو تاقمە ودەستانە لە ڕوسیا بە کوێ گەیشت پێم وایە ئەمڕۆش هەروا دەبێ ، ئەگەر هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیزمی کرێکاری جیددی وشێلگیر بن وەک بەلشەفیەکان .

کۆمۆنیزمی کرێکاری کە درێژ کراوەی خەتی  بەلشەفیزمە ئەمڕۆ تاکتیکی خۆی بە ڕۆشنی بەیان کردووە کە ڕیفراندۆمە بۆ چارەسەی کێشەی خەڵکی کوردستان وە کاری بەرنامەیی خۆی ئەنجام دەدات کە لە ناو بەرنامەکەی “یەک دونیای باشتردا” هاتووە ،( وەک ئە و تاقمە ودەستە و کەسانە نیە کە بێ بەرنامەن ) بەڵام بە هیچ جۆرێک خۆش باوەڕی نیە بەو دەسەڵاتەی کە ئێستا لە پشت ئەو ڕیفراندۆمەیە وە هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی سیاسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی کوردستان (هەروەک ئەوکەس ودەستە وتاقمانەی چەپ لە دژی کۆمۆنیزمی کرێکاری پروپاگەندەی بۆ دەکەن)   نەکردوە بەڵام دەخالەت دەکا لەو ڕیفرندۆمەدا وەک ئەوەی کە مافی خەڵکی کوردستانە بۆ چارەنوسی خۆی وە ئەم دەخالەتەشی بەم شێوەیە و جیا لە حیزبەکانی دەسەڵات هەر لە بەر نەبوونی خۆش باوەریەتی پێ یان ونەبوونی متمانە یە پێیان ودەیەوێ ڕێگا بگرێ لەوەی ئەم دەسەڵاتە ڕیفراندۆمەکە بۆمەبەستی خۆی بە کار بێنێ بەڵکو دەبێ بۆ خواستە سەرەکیەکە بێت کە ڕزگار بونی  خەڵکی کوردستانە لە کێشەیەکی سەد ساڵی خۆی .

سەردارعەبدوڵا حەمە

٢٨/٨/٢٠١٧

نظرات مسدود است.



HOME